(١٤) بەشی ژمێریاری:
بەشی ژمێریاری یەکێکە لەبەشەزانستییەکانی پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی سەربە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، مێژووی دامەزراندنی ئەم بەشەدەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1992 لەپەیمانگای تەکنیکی سلێمانی کە لەو کاتەدا سەربەدەستەی پەیمانگا تەکنیکیەکانبووە، یەکێك بووە لەبەشە پڕخواستەکانی پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی بۆیە لە ساڵی خوێندنی (2008 – 2009) بەشی ژمێریاری ئێوارانیش کراوەتەوە، ئامانجی ئەم بەشە پێگەیاندنی کادێری مامناوەندی شارەزایە لە بواری ژمێریاری دا بۆ بازاڕی کار، دەرچووانی بەشی ژمێریاری بە جۆرێك ئامادە ئەکرێن کەبتوانن بەشێوەیەکی کارا لە سەرجەم دامودەزگاکان و ڕێکخستنی کەرتی گشتی و تایبەتدا کاربکەن. دەرچووان لە دوا ڕۆژدا ئەتوانن ببن بە ژمێریارو خەزنەدار و بەڕێوەبەری گەنجینە لە دامودەزگا و کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت و کەرتی گشتی دا.