Back

پەيمانگاى تەكنيكى سلێمانى لە ساڵى 1973 لە شـاری سلێمانى دامەزراوە تا ساڵى 1980 – 1981 بەردەوام بووە.وە لەگەڵ راگواستنى زانكۆى سلێمانى بۆ پارێزگاى هەولێر لە ساڵى 1981 ئەم پەيمانگايەش هەڵوەشايەوەو بەشە زانستييەكانى بەسەر پەيمانگاكانى  (موصل وبەغداو عمارە ) دا  دابەشكران ،پاشان بە پێى برِيارى ژمارە 619 لە بەروارى (22/6/1988) بۆ جارى دووەم دامەزرايەوە ئەمەش بە هەڵوەشاندنەوەى پەيمانگاى تەندروستيى باڵا ( معهد الصحة العالي ) ى  سەر بە وەزارەتى تەندروستيى و دواتر لكاندنى بە دەستەى پەيمانگا تەكنيكييەكانى سەر بە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژينەوەى زانستى .لە يەكەم ساڵى خوێندنى (1988 – 1989 ) يەك بەشی پزيشكى بەناوى بەشى تەكنيكاريى تەندروستيى و ساڵى دواتر بەشەكانى (پەرستارى و ميكانيك و كارِگێرِيی گەنجينە) كرانەوەو بەشى  تەكنيكاريى تەندروستيی لە ساڵى خوێندنى (1990 – 1991 ) گۆرا بە بەشى تەندروستيى كۆمەڵ (صحة المجتمع ) . پاش راپەرِينى بەهارى ساڵى (1991) وهەڵبژاردنى پەرلەمانى كوردستان ودامەزراندنى حكومەتى هەرێمى كوردستان ئەم پەيمانگايە وەك هەر پەيمانگاو زانكۆيەكى ترى كوردستان خرايە سەر ئەنجومەنى خوێندنى باڵاى سەر بە سەرۆكايەتى ئەنجومەنى وەزيرانى حكومەتى هەرێمى كوردستان وگەشەسەندن وپێشكەوتنى بەرچاوى بەخۆيەوە بينى..

ئێستا ئەم پەيمانگايە (١٦) بەشى زانستى دەگرێتە خۆى .

وە لەم ساڵانەى دواييدا بەهۆى هەوڵ و ماندوبوونى مامۆستايان وكارمەندان و بەيارمەتى وپشتگيرى دەستەى خوێندنى تەكنيكى  سلێمانى و وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژينەوەى زانستى حكومەتى هەرێمى كوردستان ئەم پەيمانگايە پەرەى بەخۆى داوەو پێشكەوتنى لە بوارە زانستى و تەكنيكيەكاندا بە خۆوە بينيوە، كە ناوەندى  ئينتەرنێت يەكيَكە لەو پێشكەوتن و تەكنۆلۆجيايانەی  مامۆستايان و كارمەندان و خوێندكاران سوودى لێوەردەگرن  بۆ ئاڵوگۆڕيی زانستی و  پەيوەندى و ئاگاداربوون لەهەموو بوارە زانستييەكان .  لە رووى گەشەكردنى زانستيى مامۆستايان و كارمەندانى تەكنيكى بەشە زانستييەكان،  هەنگاوى پێشكەوتن و برەودانيان ناوە. هەروەك لەم ساڵانەى دواييدا  مامۆستايان و تەكنيكيەكانى پەيمانگا لە هەڵگرانى بڕوانامەى ماجستێرو دكتۆرا ژمارەيان زياديكردووەو چەندين مامۆستاو هونەرى مۆڵەتى خوێندنيان وەرگرتووە بۆبەدەستهێنانى بڕوانامەى  (ماجستێر و دكتۆرا ) لە زانكۆكانى هەرێم و دەرەوەى كوردستان .

دیدگا:

دیدگای پەیمانگا تەکنیکارێکی پێشەنگ وبەرهەمدارە کە مۆدێرنیتی بیرکردنەوە ومیراتی بەخشینی لێهاتوو وزانستی وزانست تێکەڵ دەکات. کەواتە دروستکردنی مرۆڤ وگەشەپێدانی کۆمەڵگا بۆ دروستکردنی نەوەکانی توانای بنیاتنانی وڵات ومامەڵەکردن لەگەڵ پێداویستییەکانی بازاڕی کار وتەکنەلۆژیای زانیاری لە بوارەکانی تەکنیکی پزیشکی وتەکنەلۆژی وکارگێڕیدا. ئەرکی پەیمانگاکە بۆ ئامادەکردنی کادیری تەکنیکی شارەزا لە بوارە تەکنیکی وکارگێڕی وجۆراوجۆرەکانی پزیشکی کارپێکراو، کە بە زانیاری ولێهاتوویی پێویست تەیارکراون بۆ بەشداریکردن لە پرۆسەی ئاوەدانکردنەوەدا. وە بەرزکردنەوەی ڕۆڵی پەروەردەی تەکنیکی وکاریگەرییەکەی لە کۆمەڵگەی مەعریفە وپەروەردەدا. هەروەها ڕێباز وسیستەم ومەنهەجی پراکتیکی دەگرێتەبەر کە توانای بەهێزکردنی پێکهاتەی هێزە تەکنیکیەکان لە وڵات ونوێکردنەوەی بەردەوامی مەنهەجی تیۆری وبەکارهێنانی زانستی هەیە. وە هەروەها فراوانکردنی بازنەی چالاکیی زانستی وپراکتیکی بە ئاراستە جۆراوجۆرەکانیدا لە ڕووی بابەتیی وکۆمەڵایەتییەوە ولە کۆتاییدا دامەزراندنی پەیوەندیی هاوکاری وپەیوەندی وکارلێککردن لە نێوان پەیمانگا وتوێژەکانی کۆمەڵگا وئۆرگانە هاوتاکان لە ئاستی ناوخۆیی وجیهانیدا.

ئامانجی پەیمانگا

ئامانجی پەیمانگا پێگەیاندنی كادیری تەكنیكی ناوەندیە كە شارەزابێت لـە بوارە زانستی و پسپۆرییە جیاوازەكـانی ( كارگێڕی و تەكنۆلۆجی و پزیشكی) دا بۆ سەرجەم فەرمانگە میریی و ناوەندە جیاوازەكانی كەرتی تایبەت بۆئەوەی برەوبدەن بە ئاوەدانكردنەوەی كوردستان، دەرچووانی پەیمانگا دوای دوو ساڵ خوێندنی زانستی و تەكنیكی لە پسپۆرییە جیاوازەكاندا و پاش ئەنجامدانی مەشقی پراكتیكی بۆ ماوەی دوو مانگ، بڕوانامەی دبلۆمی تەكنیكیان پێدەبەخشرێت لەو پسپۆرییانەدا. پەیمانگا ساڵانە چەندین خولی زانستی و كارگێڕی و دارایی و (سیمینار و ۆرك شۆپ ) بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی پەیمانگا دەكاتەوە بۆ زیاتر شارەزابوونیان و گرنگیدان و ئاگاداربوون لەو گۆرانكارییانەی كە لە بوارە جیاوازەكاندا روودەدات .

بەشەكانی پەیمانگای تەكنیكی سلێمانی:

پەیمانگای تەكنیكی سلێمانی پێکدێت لە ١٦ بەش (بەیانیيان):

بەشە پزیشكییەكان:

  1. بەشی تەندروستی گشتی
  2. بەشی شیكاری نەخۆشییەكان
  3. بەشی دەرمانسازی
  4.  بەشی پەرستاری ددان
  5.  بەشی پەرستاری
  6.  بەشی سڕكردن
  7.  بەشی ڕادیۆلۆجی
  8.  بەشی پەرستاری ژنان ومناڵبوون
  9.  بەشی پەرستاری منداڵان

 بەشە تەكنۆلۆجییەكان:

  1. بەشی میكانیك CAD-CAM
  2. بەشی رووپێوی
  3. بەشی وێنەی ئەندازەیی
  4. بەشی گەياندن

 بەشە كارگێڕی یەكان:

  1. بەشی كارگێری كار
  2. بەشی ژمێریاری
  3. بەشی تەکنيکی ميديا

پەیمانگای تەكنیكی سلێمانی پێکهاتووە لە ٨ بەشی (ئێواران):

بواری پزیشکی:

  1.  تەکنەلۆژیای تاقیگەی پزیشکی
  2.  دەرمانسازی
  3. پەرستاری ددان
  4.  پەرستاری

بوارەکانی ئەندازیاری:

  1.  تەکنیکی گەیاندن

بوارەکانی کارگێڕی:

  1.  کارگێڕی کار
  2.  ژمێریاری
  3.  میدیای تەکنیکی