(١٥) بەشی کارگێڕی کار:
بەشی کارگێڕی کار یەکێکە لە لقەکانی زانستە مرۆییەکان، مێژووی دامەزراندنی ئەم بەشە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی (1988- 1989) کە بە ناوی بەشی ( کارگێڕی گەنجینە) دامەزرا، دواتر لە ساڵی (1993 – 1994 ) ناوی بەشەکەو پرۆگرامی خوێندن گۆڕدرا بۆ بەشی ( کارگێڕی نووسینگە)، پاشان لە ساڵی (2000 – 2001) ئەم بەشە گۆڕدرا بۆ بەشی (کارگێڕی کار) بە هۆی پێویستی بازاڕی کارەوە بۆ دەرچوانی ئەم بەشە.
ئامانجی ئەم بەشە:
ئامادەکردنی خوێندکارە بۆ کارکردن لە هەردوو کەرتی گشتی و تایبەتدا لەڕێگەی بەکارهێنانی ئەو زانیاری و زانینانەی فێریان بووە لەماوەی ئەو دوو ساڵی خوێندنی تەکنیکیەی بەدەستی دەهێنن.
دیدگا:
ئامانجی ئەم بەشە ڕاهێنانی ستافی مامناوەندی چالاک و بە ئەزموونە لە بواری کارگێڕیدا بۆ ئەوەی بتوانن خزمەتگوزاری پێشکەش بە هەردوو کەرتی گشتی و تایبەت بکەن.
ئەرک:
گرنگی ئەم بەشە بۆ کۆمەڵگا لەوەدا ڕەنگ دەداتەوە کە جێبەجێکردنی بنەما ئیداریەکان لە لایەن دەرچوانی ئەم بەشە دەبێتە هۆی کارایی کۆمەڵگا لە لایەک، وە بەدیهێنانی بنەماکانی دادپەروەری لە لایەکی ترەوە.
ئەو خوێندکارانەی ئەم بەشە تەواو دەکەن دەتوانن هەموو جۆرە بەڕێوەبردنێک لە پلاندانان و ڕێکخستن و ئاراستەکردن و چاودێریکردن وەربگرن.
دەرچووانی بەشی کارگێڕی کار لەسەرەتای دامەزراندن نازناوی (نووسەر)یان پێدەدرێت و بەپێی سیستمی پلەبەرزکردنەوەی ساڵانە و خزمەت دەچێتە سەرەوە بۆ نازناوی (بەڕێوەبەری پێشکەوتوو).