Back

بەشی پەرستاری یەکێکە لە بەشەکانی پەیمانگای تەکنیکی/سلێمانی. دەرچووانی ئەم بەشە دەتوانن لە نەخۆشخانەکان وهەروەها کلینیکە تایبەتەکان کار بکەن. دوای دوو ساڵ خوێندن لەو بەشە خوێندکارەکە بە بڕوانامەی تەکنیکی دەرچووە.

كورتەیەکی مێژوویی سەبارەت بە بەشەکە:

ئەم بەشە لە ساڵانی 1989-1990 بەمەبەستی بەرهەمهێنانی هێزێکی کاری پزیشکی دامەزراوە کە شارەزایی زانستی پەرستاری هەبێت وتوانای کارکردنی هەبێت لە نەخۆشخانەکان وهاوکاری پزیشکەکان بکات لە تەواوکردنی ئەرکەکانیان.

ئامانجەکانی بەشەکە:

ئەم بەشە ئامانجی بەرهەمهێنانی ستافی تەکنیکی پەرستارییە کە توانای دابینکردنی چاودێری تەندروستی پزیشکی بۆ تاک وخێزان وهەروەها کۆمەڵگا ولە کەرتە جیاوازەکانی وەک؛ چاودێری فیکۆلۆژی، منداڵان ومنداڵبوون، پەرستاری نەشتەرگەری وشێوازەکانی گەیاندنی بە ڕەچەتە بۆ نەخۆشەکان.

گرنگی بەشەکە لە بازاڕدا:

دەرچووانی ئەم بەشە دەتوانن لە هەموو نەخۆشخانە حکومییەکان کار بکەن هەروەها لە نەخۆشخانە تایبەتەکان.

گرنگی ئەو بەشە لە کۆمەڵگادا:

پەرستار بەهای تایبەتی خۆی هەیە لە کۆمەڵگادا چونکە هەمیشە هەوڵدەدات یارمەتی نەخۆشەکە بدات وئاسوودەترین وتەواوترین چاودێری پزیشکی پێشکەش بکات.

جۆرەکانی کارەکان دەتوانرێت لەلایەن دەرچووانی ئەم بەشەوە جێبەجێ بکرێت:

دەرچووانی ئەم بەشە دەتوانن وەک پەرستار ویاریدەدەری پزیشک لە سەرجەم بنکە تەندروستییەکان وقوتابخانە ئەهلیەکان وهەروەها سەرجەم بەشەکانی نەخۆشخانەکان کاربکەن.

نازناو دەتوانرێت بدرێت بە دەرچوانی ئەم بەشە:

نازناوی دەرچووی ئەم بەشە پەرستاری تەکنیکی پزیشکییە (ڕاهێنەری پزیشکی تەکنیکی).

مەرجەکانی پێشوەختەی خوێندکاران چین کە دەبنە هۆی سەرکەوتن لەم بەشەدا:

ئەو خوێندکارانەی کە ئامادەن لەم بەشەدا وەربگیرێن، دەبێت ئیرادەیەکی بەهێزیان هەبێت بۆ کارکردن وەک پەرستار ویارمەتیدانی کەسانی دیکە هەروەها توانای لێبوردەیی باشیان هەبێت.