Back

(٨) بەشی تیشك:

ئەم بەشە لە ساڵی 1998 لەسەر داوای وەزارەتی تەندروستی و لەبەر کەمیی وێنەگرانی تیشک و پێویستیی زۆریان بە كەسانی تایبەتمەند لەو بوارەدا، بە بڕیاری ئەنجومەنی خوێندنی باڵای سەربە ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دامەزراوە بۆ پێگەیاندنی کادیری مامناوەند لە بواری (تیشکزانی)دا کە وێنەگرتن وچۆنیەتی بەکارهێنان وپاراستنی ئامێرەکانی تیشک و چۆنێتی خۆپاراستن لە زیانەکانی تیشک  لەخۆدەگرێت.

دیدگا:

خوێندکارانی ئەم بەشە سەرەڕای خوێندنیان لە پەیمانگا، لە نەخۆشخانەکانی سەر بە وەزارەتی تەندروستیشدا وانەی تیۆری وپراکتیکی دەخوێنن و لەلایەن پزیشک وکارمەندانی تەندروستی نەخۆشخانەکانەوە هاوکارییان دەکرێ تا شارەزا بن لە بواری کارکردن لەسەر ئامێرەکانی تیشکی ئاسایی و گرتنی وێنەی تیشکیی رەنگاوڕەنگ و ئەوپشکنینانەی کە دەرمانیان تیا بەکاردێت هەروەها فێربوون دەربارەی ئامێری لەرینەوەی موگناتیسی (MRI)و(CTSscan) و (مامۆگرافی) وئامێرەکانی پێوانی چڕیی ئێسک و(PETscan) ،هتد….

بواری کارکردن:

دەرچووانی ئەم بەشە وەک وێنەگری تیشک لەیەکەکان ونەخۆشخانەکانی سەر بە وەزارەتی تەندروستی دادەمەزرێن.