پەرستاری مناڵان
ئەم بەشە لەساڵی٢٠١٨دامەزراوە، یەکێکە لە بەشە تەندروستییەکانی پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی و سەر بەزانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانییە، ساڵی خوێندنی (٢٠١٨_٢٠١٩) بۆ یەکەمجار خوێندکاری وەرگرتووە.
ئەم بەشە خوێندکارانی (١٢)ی ئامادەیی بەشی زانستی بە هەردوو سیستمی ( زانکۆلاین و پارالێڵ) وەردەگرێت. ئەم بەشە تەنها لە پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی هەیە و لە هیچ پەمانگایەکی تری حکومی نییە، خوێندن لەم بەشەدا بە زمانی ئینگلیزییە جگە لە وانەی (کوردۆلۆجی) کە لە قۆناغی یەکەمدا دەخوێندرێت.
ئامانجی سەرەکی ئەم بەشە
بریتییە پێگەیاندنی پەرستاری لێهاتوو و بەتوانای تایبەت بە منداڵان، لەم بەشەدا خوێندکار فێری کارەکانی تیمارکردن و دوورینەوە و کانۆلا دانان و هەموو کارەکانی تایبەت بە پەرستاری منداڵان دەکرێت. هەروەها هاوکاریکردنی پزیشکی منداڵان لە چارەسەرکردن و پێشکەشکردنی یارمەتییە پزیشکییەکان.پەیوەندی
پەیوەندی
ناونیشان: عێراق,هەرێم کوردستان,سلێمانی/بەختیاری
ئیمەیل: stmi.pediatric.nursing@spu.edu.iq
ژ.تەلەفون: 3180121(053)
STI- Facebook