Back

خوێندنی ئۆنلاین یەکێکە لە گرنگترین شێوازە نوێیەکانی فێرکردن کە بە بەکارهێنانی تەکنەلۆجیا و ئینتەرنێت، دەرفەتی فێربوون بۆ خوێندکاران دابین دەکات بەبێ پێویستی بە ئامادەبوونی ڕاستەوخۆ لە ناو پۆل. ئەم شێوازە لە فێرکردن یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی خوێندکاران لە هەر شوێن و هەر کاتێک بتوانن بەشداری لە پڕۆسەی فێربوون بکەن.

تایبەتمەندییەکانی خوێندنی ئۆنلاین
  • دەستگەیشتن بە وانەکان و سەرچاوەکان لە هەر کات و شوێنێک.
  • زیادکردنی بەکارهێنانی ڤیدیۆ، وێبینار و سەرچاوە دیجیتاڵییەکان.
  • توانای دووبارە بینینی وانەکان بۆ باشتر تێگەیشتن
سوودەکانی خوێندنی ئۆنلاین

خوێندنی ئۆنلاین یارمەتیدەرە بۆ:

  • بەهێزکردنی فێربوونی سەربەخۆ (Self-learning).
  • زیادکردنی کارامەیی لە بەکارهێنانی تەکنەلۆجیا.
  • دەرفەتدان بە قوتابیانی دوور یان ئەوانەی ناتوانن بەردەوام بن لە خوێندنی ڕووبەڕوو.
خزمەتگوزارییەکانی خوێندنی ئۆنلاین لە زانکۆمان

لە ئێستادا زانکۆمان پشت دەبەستێت بە خزمەتگوزاری Google Classroom لە پرۆسەی خوێندنی ئۆنلاین تا خوێندکاران دەستیان بگات بەو سەرچاوانەی لە لایەن مامۆستاکانیان بۆیان دادەنرێت.

پرسیارە باوەکان FAQ
چۆن دەتوانم بچمە ناو سیستەمی خوێندنی ئۆنلاین؟

دەتوانیت بە بەکارهێنانی (ئیمەیلی زانکۆیی خۆت) داخڵی Google Classroom بیت وە هەموو زانیارییەکان بەردەستن کە مامۆستای وانەکە بۆی داناویت.

ئەگەر وشەی نهێنی ئیمەیلەکەم لە بیرچوو چی بکەم؟

پەیوەندی بکە بە هۆبەی تەکنەلۆجیای زانیاری لە کۆلێجەکەت یان پەیمانگەکەت.

ئایا دەتوانم لە هەر کاتێک بێت وانەکان ببینم؟

 بەڵێ، وانەکان تۆمار دەکرێن و لە هەر کاتێکدادەرفەت هەبێت دەتوانیت بیانبینیت

چۆن وانەکان لە Google Classroom ببینم؟

  (Classwork) بچۆ بۆ بەشی

وانەکان بە شێوەی هەفتانە و بە ناوی بابەتەکان لەلایەن مامۆستای وانەکان ڕێکخراون

کرتە لەسەر فایلی وانەکە بکە یان ئەگەر بەشێوازی ڤیدیۆ دانراوە

چۆن Homework بنێرم؟

سەرەتا وانەکە هەڵبژێرە

دواتر ئەو ئەرکەی مامۆستا بۆی داناویت 

فەیلەکەت Upload بکە

کرتە بکە لەسەر Turn in

شێوازی وانە ڕاستەو خۆکان (Online) چۆنە؟

ئەنجان دەدرێت Google Meet یان Zoom وانە ڕاستەوخۆکان لە ڕێگەی

بۆ خوێندکاران دابنێت Google Classroom پێویستە پێشوەختە مامۆستای وانەکە لینکی تایبەت بە میتینگ لە

ئایا خوێندنی ئۆنلاین هەمان کوالێتی خوێندنی ئاسایی هەیە؟

ئەگەر بە شێوەیەکی دروست بەکاربهێنرێت وە خوێندکار لە کاتی خۆیدا ئەرک و وانەکان بە جێ بگەیەنێت دەتوانێت کوالێتییەکی بەرزی هەبێت. 

ڤیدیۆی فێرکاری
چۆن ریکۆردی سلایدکان(وانە) بکەم؟
چۆن وانەکانم لە Google Classroom بۆ خوێندکاران دابنێم؟
چۆن چالاکی بۆ خوێندکاران دابنێم؟
چۆن Google Classroom بەکاربهێنم بۆ Quiz ی خوێندکاران؟
چۆن وەک خوێندکار Join ی کلاسەکان بکەم؟
چۆن وەڵامی چالاکییەکان Assignments بنێرمەوە بۆ مامۆستا؟