بەدروشمی ژیانەوەی سلێمانی
بەچاودێری و سەرپەرشتی سەرۆکی زانکۆ ، لەیادی (٢٣٩) ساڵەی بنیاتنانی شاری سلێمانیدا ، زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، لە هەر یەک لە پەیمانگەی تەکنیکی سلێمانی و باخچەی سەرا، دوو چالاکی تایبەت بە بەزڕاگرتنی ئەو یادە دەکاتەوە . لە چالاکی پەیمانگەی سلێمانی دا، بەدروشمی خزمەتەکانتان لەبیرناکرێت، رێزلێنان پێشکەش بە ژمارەیەک مامۆستا و فەرمانبەری خانەشین دەکرێت لەگەڵ چەندچالاکییەکی هونەری و پزیشکی ئەنجام دەدرێت . لە چالاکی گۆرەپانی سەرای سلێمانی چەند چالاکییەکی هونەری و رۆشنبیری پێشکەش بە ئامادەبووان دەکریت.
رۆژی سێ شەممە ۱۱/١٤
شوێن :پەیمانگەی تەکنیکی سلێمانی/ کاتژمێر: ١٢:٠٠ نیوەڕۆ.
باخچەی سەرای سلێمانی/ کاتژمێر: ١٠:٠٠ بەیانی.