لە سۆنگەی هەستکردن بە بەرپرسیارێتی و بەدواداچوون بۆ دابینکردنی سەرجەم پێداویستی و داواکارییەکانی کۆلێجەکانی زانکۆ، پرۆفیسۆر د. هوشیار عبداللە عزیز، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، بەیاوەری یاریدەەری سەرۆکی زانکۆی بۆ کاروباری کارگێڕی ودارایی پ.د. علی قادر عوسمان سەردانێکی مەیدانی بۆ کەمپی کۆلێجەکانی چوارچرا ئەنجامدا و سەرجەمیانی بەسەرکردەوە.
لە سەرەتای سەردانەکەدا، سەرۆکی زانکۆ لەگەڵ بەڕێوەبەر و فەرمانبەرانی سەنتەری پەرەپێدانی کار (CDC) کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، سەرەڕای دەستخۆشی لە مامۆستا ئەیوب کەریم، بەڕێوەبەری سەنتەرەکە، و سەرجەم فەرمانبەران، ستایشی چالاکی و هەوڵەکانیانی کرد، کە توانیویانە لەماوەی کارکردنیان پێشکەوتنی بەرچاو بەدەست بهێنن لەسەر ئاستی سەنتەرەکای CDC زانکۆکان لە پێشەنگدابن و کار وچالاکی سوود بەخش پێشکەشی خوێندکاران بکەن لەزۆر کایەدا، پاشان سەرۆکی زانکۆ بە وردی گوێی لە داواکاری و پێداویستییەکانیان گرت.
پرۆفیسۆر د. هوشیار عبداللە عزیز دووپاتیکردەوە کە وەک هەمیشە زانکۆ پاڵپشتی و پشتیوانی سەنتەرەکە دەکات و بەڵێنی دا هەموو هەوڵێک بۆ چارەسەرکردنی داواکاری و پێداویستییەکانیان بدرێت.
هەروەها، ژمارەیەک ڕێنمایی و ڕاسپاردەی پێشکەش کرد بۆ ئەوەی لە داهاتوودا کارەکانیان بەشێوەیەکی باشتر و کاریگەرتر بەڕێوەببرێت.
لە درێژەی سەردانەکەیدا سەرۆکی زانکۆ، هۆڵی کۆنفرانسی بەسەرکردەوەو ئاماژەی بە ڕێکارەکانی نوێکردنەوەو نۆژەنکردنەوەی هۆڵەکە کرد.
دواتر سەردانی پ.ی.د.أيسر عبدالخالق عبدالرحمن ڕاگری کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیک و، د.سیڤان هیشام تاهر ڕاگری کۆلێجی تەکنیکی کارگێڕی و، پ.د.هێرش رەسوڵ موڕاد ڕاگری کۆلێجی تەکنیکی کارگێڕی و، پ.ی.د.یونس صابر عبدالله ڕاگری کۆلێجی تەندروستی و پزیشکی کردو لە نزیکەوە لە دۆخی بەڕێوەچوونی کارەکانی ڕاگرایەتی سەرجەم کۆلێجەکانی کەمپی چوارچرای کۆڵییەوەو، هەروەها گوێبیستی پێداویستی خزمەتگوزارییەکانیان بوو بۆ ئەوەی هەنگاوە پێویستەکان بگیرێتە بەر بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی گەشەپێدانی پرۆسەی خوێندن .














