نوێترین هەواڵی سەنتەری گەشەپێدان بۆ کار CDCهەواڵ و چالاکیهەواڵی سەرەکی

خولێکی ڕاهێنانی ڕاهێنەران بۆ پرۆگرامی کار و کارسازی بەڕێوەچوو

سەنتەری پەرەپێدانی کار لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بە هاوبەشی لەگەڵ سەنتەری پەرەپێدانی کار لە زانکۆی سلێمانی خولێکی ڕاهێنانی ڕاهێنەران(ToT)ی بۆ پرۆگرامی کار و کارسازی بۆ ژمارەیەک لە مامۆستایانی زانکۆ بەڕێوەبرد.
ڕاهێنانەکە لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکانی هەردوو زانکۆی هاوبەشبوو بۆ وتنەوەی هەریەک لە وانەکانی (کارسازی و گەشەپێدانی پیشە) کە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی وەک پرۆگرامێکی نوێ زیادکراوە بۆ گشت بەشە جیاوازەکانی زانکۆکان، کە وەک بەشێک لە ئامادەکارییەکانی خوێندکار بۆ بازاڕی کار و بەستنەوەی زانکۆ بە بازاڕی کارەوە.
خولەکە ماوەی ٩٢ کاتژمێری خایاندو، لە ڕێکەوتی
(٨ / تەموز / ٢٠٢٦) دەستی پێکردو لە( ١٢ / ئاب / ٢٠٢٦ ) کۆتایی پێهات، هەروەها لە هەردوو زانکۆش ٤٥ مامۆستا لە بەشە جیاوازەکانەوە بەشداربوون.
خولەکە لەلایەن بەڕێوەبەری سەنتەری پەرەپێدانی کار لە زانکۆی سلێمانی (د.عبدالفتاح هەورامی) و بەڕێوەبەری سەنتەری پەرەپێدانی کار لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلـێمانی (م.ئەیوب کەریم)ەوە ووترایەوەو بەڕێوەبرا.

زیاتر ببینە
Back to top button