هەواڵ و چالاکیهەواڵی سەرەکی

وۆركشۆپی تێكەڵكردنی كارامەییە سەوزو ژمارەییەكان بەڕێوەچوو

بەسەرپەرشتی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و بە ئامادەبوونی نوێنەری حکومەتی عێراق، بەنوێنەرایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی
هەریەک لە کۆلیجی تەکنیکی هەڵەبجەو پەیمانگەی تەكنەلۆجی سلێمانی لەڕۆژانی
(١٤ – ١٦ / حوزەیران / ٢٠٢٦) بەشدارییانکرد لە وۆركشۆپی پەرەپێدانی پلانی جێبەجێكردنی سیاسەتی وەزارەتی خوێندنی باڵاو پەروەردە لە هەرێمی كوردستان، تایبەت بە تێكەڵكردنی كارامەییە سەوزو ژمارەییەكان لە خوێندن و ڕاهێنانی تەكنیكی و پیشەییدا.
وۆركشۆپەكە لەشاری هەولێر، لەلایەن رێكخراوی (UNESCO)بەهاوبەشی لەگەڵ یەكێتی ئەوروپا ئامادەكرابوو، کە تێیدا هەریەك لە زانكۆ پۆلیتەكنیکەکانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆك) بەشداربوون.
وۆركشۆپەكە سێ رۆژی خایاندو لەكۆتاییدا بڕوانامە بەخشرایە بەشداربووان.

 

زیاتر ببینە
Back to top button