ڕۆژی (١٦ / ئاب / ٢٠٢٦) لە سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، پ.د. هوشیار عبدالله عزیز سەرۆکی زانکۆ، بە ئامادەبوونی پ.د. عەلی قادر عوسمان یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی، پ.د. سەرهەنگ سەروەت حەمە یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، و پ.ی.د. بەختیار عبید شریف، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران و ئەندامی لیژنەی تەنفیزی ئەنجومەنی عەرەبی بۆ ڕاهێنان و داهێنانی خوێندکاران، پێشوازیان لە شاندی ئەنجومەنی عەرەبی بۆ ڕاهێنان و داهێنانی خوێندکاران کرد.
شاندەکە بە سەرۆکایەتی پ.د. فەواز الزغول، بەڕێوەبەری ئەنجومەن، و ئەندازیار جیهان الخراز، جێگری بەڕێوەبەر، سەردانی زانکۆیان کرد.
لە ماوەی ئەم سەردانەدا، شاندی ئەنجومەن ستایشی ڕۆڵی کارا و هەنگاوە بەردەوامەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانیان کرد لە بوارەکانی ئاڵوگۆڕ و ڕاهێنانی خوێندکاران لەگەڵ ژمارەیەک لە زانکۆکانی وڵاتانی عەرەبی. هەروەها، پشتگیری تەواوی خۆیان بۆ زانکۆ دووپاتکردەوە و ئامادەیی ئەنجومەنیان بۆ فراوانکردنی هاوکارییەکان و سەرخستنی بەرنامەکانی ڕاهێنانی خوێندکارانی وڵاتانی عەرەبی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ڕاگەیاند.
ئەم سەردانە بە ئامادەبوونی پ.د. حکیم عوسمان حەمید، ڕاگری پەیمانگەی ناشناڵ بۆ تەکنەلۆجیا، و پ.د. نەبیل عادل فخري، نوێنەری ئەنجومەنەکە لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو.



