وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان فەرمانبەران و مامۆستایان ئاگادار دەکاتەوە کە وڵاتی هۆڵەندا ژمارەیەک کۆرسی راهێنانی جۆراوجۆر لەسەر ئەرکی حکومەتی هۆڵەندا بە ناونیشانی (Integrated Spatial Planning) راگەیاندووە. هەر کەسێک ئارەزووی بەشداریکردنی لە کۆرسەکاندا هەیە و، مەرجەکانی بەرنامەکەی تێدا بەرجەستە دەبێت، دەتوانێت داواکاری لەرێگەی ئەم لینکەی خوارەوە پێشکەش بە سەرچاوەی کۆرسەکان بکات. سەبارەت بە هەبوونی مەرج بۆ کۆرسەکانی راهێنان وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی هیچ مەرجێکی نیە، بەڵام لە کاتێکدا داوای نوسراوی پشتگیری دەکرێت، دەبێت کەسی بەشداربوو سەرەتا نوسراو لە فەرمانگەکەی خۆیەوە بهێنێت، ئەوکات وەزارەت دەتوانێت پشتگیری کاندیدبوونی بکات. تێبینی : – ١ / دوا کات بۆ پێشکەشکردن بریتیە لە ڕێکەوتی ( ٢٤ / ئاب / ٢٠٢٦ ). ٢ / بۆ زیاتر زانیاری تکایە لینکی کۆرسەکان بە ووردی بخوێننەوە. ٣ / تکایە بۆ هەر پرسیارێک یان زانیاری زیاتر سەرەتا سەردانی ماڵپەڕی کۆرسەکە بکەن. https://drive.google.com/file/d/1NJOmWp8J_8mVjfotrGQOLVhbCeFeBLaF/view?usp=sharing
