بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانهەواڵ و چالاکیهەواڵی سەرەکی

زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی پێشبڕکێی RISE Start Cup Competition 2026بۆ خوێندکاران ڕادەگەیەنێت

زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە ڕێگەی بەرێوەبەرایەتی ئۆفیسی پەیوەندییە نێودەوڵەتەکانەوە وەک یەکێک لە زانکۆ هاوبەشەکانی پڕۆژەی RISE، پێشبڕکێی جامی سەرەتای (RISE Start Cup Competition 2026) ڕادەگەیەنێت.

ئامانج لەم پێشبڕکێیە بریتییە لە بەرەوپێشبردنی داهێنان، کارسازی، بەکارخستن، و هەماهەنگی لەنێوان خوێندکارانی زانکۆ بەشداربووەکانی پڕۆژەکە لەوڵاتانی ئیتاڵیا، ئیسپانیا، و هەرێمی کوردستانەوە. پێشبڕکێکە دەرفەت دەڕەخسێنێت بۆ خوێندکاران بۆ ئەوەی بیرۆکە داهێنانەرانەکانیان بە کرداری جێبەجێ بکەن.

تەوەری پێشبڕکێ:

“لە بیرۆکەی ناوخۆییەوە بۆ کاریگەریی جیهانی: داهێنانێک کە سنورەکان تێبپەڕێنێت بۆ کۆمەڵگە بەردەوامەکان و گەشەپێدانی هەرێمی”: ” From Local Ideas to Global Impact: Cross-Border Innovation for Sustainable Communities and Regional Development”.

مەرجەکانی بەشداریکردن:

  • بەشداریکردن بە شێوەی تیم دەبێت و دەبێت تیمەکە لە ٢-٤ خوێندکار پێکبێت.
  • دەبێت بەشداربووان خوێندکاری بەکالۆریۆس بن.
  • دەبێت زمانی ئینگلیزی بە ڕادەیەکی باش بزانن چونکە پێشبڕکێکە بە زمانی ئینگلیزی ئەنجامدەدرێت.

پێداویستییەکانی پێشکەشکردن:

ئەو تیمانەی دەیانەوێت بەشداریبکەن، دەبێت پێش ٣١/٨/٢٠٢٦ ئەم فۆرمەی لای خوارەو پڕبکەنەوە لەگەڵ هاوپێچ کردنی ئەم پێداویستیانەی لای خوارەوە: :

  • لەم لینکەوە فۆڕمی بەشداریکردن پڕبکەنەوە: https://forms.gle/MCdJBsSmwXhAGgAEA
  • سیڤییەکی ١ لاپەڕەیی
  • پوختەیەک دەربارەی بیرۆکەی پڕۆژەکەیان (لە ٢ لاپەڕە زیاتر نەبێت)
  • نامەی هاندان (motivation letter) (١ لاپەڕە)

تیمی هەڵبژێردراو بە چەند وێبینارێک ئامادەدەکرێن و ڕادەهێنرێن، وە دواتر لە ٩-١١/١١/٢٠٢٦ لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی دهۆک و زانکۆی زاخۆ بەشداری لە پێشبڕکێکەدا دەکەن.

سەرجەم ئارەزومەندان پێش ناردنی بیرۆکەی پڕۆژەکانیان پێویستە ئەم فایلە بەوردی بخوێننەوە : (بۆ زانیاری ورد سەبارەت بە پێشبڕکێکە ئەم فایلە دابگرە).

زیاتر ببینە
Back to top button