نوێترین هەواڵی سەنتەری گەشەپێدان بۆ کار CDCهەواڵ و چالاکیهەواڵی سەرەکی

خوێندکاران و دەرچووانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی دەتوانن سوودمەندبن لە پۆرتاڵی پردی کار

پۆرتاڵی پردی کار پرۆژەیەکی دامەزراوەی مید فاوندەیشنە، بە هاوبەشی سەنتەری پەرەپێدانی کار  لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و چەند زانکۆیەکی تر دەستی بە کارەکانی کرد.
کارخوازان (خوێندکاران، دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگەکان و گەنجان) بە گشتی ئێستا دەتوانن لە ڕێگەی پۆرتاڵی پردی کارەوە خۆیان تۆمار بکەن و بەدوای کاردا بگەڕێن.
پردی کار پلاتفۆرمێکی دیجیتاڵییە بۆ هەرێمی کوردستان و بازاڕی کاری عێراق و، سەرچاوەیەکی کراوەیە بۆ سەرجەم خوێندکاران، کارگەڕان و دامەزراوەکانی خوێندن، لەگەڵ بەشێکی تایبەت بۆ خاوەنکارانی تۆمارکراو و پسپۆڕانی خزمەتگوزارییە پیشەییەکان.
پلاتفۆرمەکە هەموو قۆناغەکانی گەشتی لە خوێندنەوە بۆ دامەزراندن پشتگیری دەکات لە زانیاری و تێڕوانینەکانی بازاڕی کارەوە تا پلاندانانی چالاکانەی هێزی کار.
ئەم پلاتفۆرمە بەشێکە لە بەرنامەی لە خوێندنەوە بۆ دامەزراندنی دامەزراوەی مید، کە دەستپێشخەرییەکی نیشتیمانییە و کار دەکات بۆ کەمکردنەوەی بۆشایی نێوان ئەو لێهاتووییانەی خەڵک هەیانەو ئەو لێهاتووییانەی خاوەنکاران پێویستیان پێیەتی.

بۆ خۆتۆمارکردن و بینینی پلاتفۆرمەکە سەردانی ئەم لینکە بکە:
https://www.meedfoundation.org/career-bridge-apply

زیاتر ببینە
Back to top button