خوێندکارانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە چوارچێوەی بەرنامەکانی مەشق و ڕاهێنانی هاوینەدا، لە زانکۆکانی ئوردنیە و زەیتونە لە وڵاتی ئەردەن، هەروەها زانکۆکانی میسڕ بۆ زانست و تەکنەلۆجیا، فەیوم و مەنوفیەی ئەهلی لە وڵاتی میسڕ و زانکۆی برێمی لە سەڵتەنەی عومان بەشداری چالاکییە پڕاکتیکی و زانستییەکان دەکەن.
ئەم بەرنامەیە بە مەبەستی گەشەپێدانی توانا زانستی و پڕاکتیکییەکانی خوێندکارانە سەرەڕای فراوانکردنی پەیوەندییەکانیان بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ژینگە ئەکادیمی و کەلتوری ناوچەیی و هەرێمییەکان.










