نوێترین هەواڵی سەنتەری گەشەپێدان بۆ کار CDCهەواڵ و چالاکیهەواڵی سەرەکی

دەستپێکردنی خولێکی نوێی زمانی ئینگلیزی

بە چاودێری پرۆفیسۆر د.هوشیار عبدللە عزیز سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، سەنتەری پەرەپێدانی کار (CDC) بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی (N2N)ی ئەمریکی خولێکی سێ مانگی زمانی ئینگلیزی دەستپێکرد.
خولەکە لە چوارچێوەی کارە هاوبەشەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و
ڕێکخراوی Neighbors To Nations (N2N) ی ئەمریکییە، بە مەبەستی گەشەپێدانی لێهاتوویی زمانی ئینگلیزی بەشداربووان بۆ دەستکەوتنی کار.
ڕۆژی ( ١٩ / ئاب / ٢٠٢٦ ) مەراسیمی دەسپێکردنی خولەکە بەڕێوەچوو ، تیایدا مامۆستا دەریا دیار لێپرسراوی (English Lab) لە سەنتەری پەرەپێدانی کار (CDC) ئاماژەی بە گرنگی فێربوونی زمان کرد لە دەستکەتنی کاردا.

زیاتر ببینە
Back to top button