Back

زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە ریزبەندی THE Sustainability Impact Ranking 2026 دەستکەوتێکی نوێی تۆمارکرد

لە نوێترین ڕاگەیاندنی دامەزراوەی Times Higher Education بۆ ساڵی ٢٠٢٦ لە چوارچێوەی Sustainability Impact Ranking، زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی جارێکی تر سەرکەوتنێکی کەی تۆمار کردووە لە نێوان زانکۆکانی جیهاندا، وە لە بازنەی ٨٠١–١٠٠٠ ڕیزبەندی کراوە. کە بە بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٥ ، زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی توانیویەتی ڕیزبەندیەکەی لە سەروو ١٥٠٠ وە بەرزبکەتەوە بۆ نێوان ٨٠١-١٠٠٠ لەسەر ئاستی جیهان

بە پێی هەمان ڕیزبەندی لەسەر ئاستی عێراق لە کۆمەڵی چوارەم و لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان لە کۆمەڵەی دووەم ڕیزبەندی کراوە.

ئەمەش ڕەنگدانەوەی بەردەوامی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمامی و پابەندبوون بە پێوەرەکانی گەشەپێدانی بەردەوام و کاریگەریەتی لەسەر مرۆڤایەتی بە گشتی و هەرێمی کوردستان بە تایبەتی.

ئەم ڕیزبەندییە هەڵسەنگاندن بۆ زانکۆکان دەکات لەسەر ئاستی جیهان لەسەر بنەمای جێبەجێکردنی ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام (Sustainable Development Goals – SDGs) کە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکان دانراون وەک پێوەرێک بۆ هاندانی زانکۆکان لە بەشداریکردن بۆ چارەسەرکردنی کێشە گەورەکانی جیهان وەک تەندروستی، خوێندن، یەکسانی، هەژاری و گۆڕانی کەش و هەوا.

لە ساڵی ٢٠٢٦دا، زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بە شێوەیەکی بەرچاو بەشداریکردووە لە چەندین ئامانج ( SDGs )ی جیاواز کە لای خوارەوە ئاماژەیان پێ کراوە:

ئامانجی ٣ – تەندروستی باش و خۆشگوزەرانی / SDG 3 – Good Health and Well-being
ئامانجی ٤ – کوالیتی خوێندن / SDG 4 – Quality Education
ئامانجی ١٠ – کەمکردنەوەی نایەکسانی / SDG 10 – Reduced Inequalities
ئامانجی ١٧ – هاوبەشیکردن بۆ ئامانجەکان / SDG 17 – Partnerships for the Goals

بە گشتی، ئەنجامەکانی ساڵی ٢٠٢٦ دەریدەخات کە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەردەوامە لە بەهێزکردنی کاریگەریی خۆی لەسەر ئاستی جیهانی لە ڕێگەی جێبەجێکردنی ئامانجەکان SDGs، وە جەخت دەکەنەوە لەسەر هەنگاوەکانی زانکۆ لە پێناو گەشەپێدانی بەردەوام و بەستنەوەی زانکۆ بە کۆمەڵگە.
بەم بۆنەیەوە، پیرۆزبای لەسەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانی زانکۆمان و شاری سلێمانی دەکەین و بەو هیوای سەرکەوتنی زیاتر و دەسکەوتی باشتر بۆ زانکۆمان.