Back

پەیامی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لە ساڵڕۆژی دامەزراندنیدا

سەرۆكایەتی و ئەنجومەنی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لەساڵڕۆژی دامەزراندنی زانكۆدا، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی زانستخوازان و مامۆستایان ‌و خوێندكاران‌ و فەرمانبەرانی زانكۆ و هاوڵاتیان دەكەن و ئاماژە بە رۆڵ و دەستكەوتە گرنگەكانی زانكۆ دەكەن كە ئەمە دەقەكەیەتی؛ ‏‎ئەكادیمیان و زانستدۆستانی خۆشەویست مامۆستایان …

دوو مامۆستای زانکۆمان توێژینەوەیەکی هاوبەش لەسەر کۆڤید ( ١٩ ) ئەنجام دەدەن

 هەردوو مامۆستا (کامەران محمد علی و حسن محمد توفیق ) لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی/پەیمانگای تەکنیکی کەلار  توێژینەوەیەکی زانستی  هاوبەشیان لەگەڵ هەریەک لە پ.ی.د حسن محمد  رۆستم مامۆستا لە زانکۆی نۆتنگهام و   ئەیاد محمد علی مامۆستا لە زانکۆی گەرمیان لەسەر …

وێبنارێکی هاوبەشی زانکۆو تۆڕی نەهرەین بەڕێوەچوو

وێبینارێکی نێودەوڵەتی هاوبەشی سەنتەری توێژینەوەی کەلەپووری کولتووری دیجیتاڵی (دی_سی_ئێچ ) سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و تۆڕی_نەهرەین بەڕێوەچوو . لە بەرواری ٣١/٠٣/٢٠٢١ دا، حەوتەم وێبیناری زنجیرە وێبیناری “کەلەپووری کولتووری دیجیتاڵی” بە ناوی “نەخشە ڕێگای ژێرخانی زانیاری نیشتیمانی: تۆڕی کتێبخانەکان، مۆزەخانەکان …

سەنتەری توێژینەوەی کەلەپووری کولتووری دیجیتاڵی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی یەکەم هەلی ناوازە ڕادەگەیەنێت

سەنتەری توێژینەوەی کەلەپووری کولتووری دیجیتاڵی (دی سی ئێچ) لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی یەکەم هەلی ناوازە بۆ خوێندنی ماستەر (و دواتر دکتۆرا) بە سکۆڵەرشیپی تەواوەوە لە بواری کەلەپوور، شوێنەوار، یان مێژووی عیراق (بە هەرێمی کوردستانەوە) لە تۆڕی نەهرەینەوە ڕادەگەیەنێت بۆ خوێندن …

سەنتەری راهێنانی پێداگۆجی و پەرەپێدانی ئەکادیمی ی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی هەڵگرانی بڕوانامەی ماستەرو دکتۆرا ئاگاداردەکاتەوە

سەنتەری راهێنانی پێداگۆجی و پەرەپێدانی ئەکادیمی ی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی هەڵگرانی بروانامەی ماستەر و دکتۆرا ئاگادار دەکاتەوە بۆ ئەو خوازیارانەی کە دەیانەوێت بەشداربن لە خوولی پێداگۆجی زانکۆمان مەرجەکانی بەشداربوون ١ . هەڵگری بروانامەی ماستەر یاخود دکتۆرا . ئەو بەرێزانەی لە …

کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا بە ئۆنلاین بەڕێوەچوو

ئەنجومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا پێوەر و بنەماکانى ڕیزبەندى نیشتمانى زانکۆکان پەسەنددەکات ساڵانە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕێزبەندى نیشتمانى لەنێوان زانکۆکانى کوردستان ئەنجامدەدات، کە بریتیە لە ڕێکخستنی پێشبڕکێى زانستى و ئەکادیمى لە نێوان زانکۆکان، لەو چوارچێوەیەشدا ئەنجومەنى وەزارەتى خوێندنى …

مامۆستایەکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بڕوانامەی کۆمپانیای هواوی بەدەست هێنا

لە چوارچێوەی بەرنامەیەکی هاوبەش لەنێوان کۆمپانیای جیهانیی هواوی لەگەڵ زانکۆی پۆڵیتەکنیکی سلێمانی، بەمەبەستی پێگەیاندنی مامۆستا بۆ ئامێرە تەکنەلۆجییەکانی کۆمپانیای هواوی خولێکی پێشکەوتوو لەلایەن کۆمپانیای هواوی بە شێوازی ئۆنلاین بۆ مامۆستاکانی زانکۆ کرایەوە لەبواری نێتۆرک (‌HCIA-Routing and switching-Intermediate). لەخولەکەدا چەند مامۆستایەکی …

بەڕێوەچوونی سێ سیمیناری زانستی لە پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ

رۆژی سێشەممە، رێکەوتی ٢٠٢١/٣/٣٠، سێ سیمیناری زانستی مامۆستایان لە پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن و چالاکییەکان لە سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەم شێوەی خوارەوە بەرێوەچوو: 1_سیمیناری مامۆستا، “فاتیح کەریم”، مامۆستای یاریدەدەر لە زانستی خۆراک و کۆنتڕۆڵی جۆریی لەسەر ” …

بڕیارەکانی ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیته‌کنیکی سلێمانی سەبارەت بە شێوازی دەوامکردن

پاڵپشت بەبڕیارەکانی لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبونەوەی کۆرۆناو ڕاگەیاندنی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی سەبارەت بەشێوازی دەوامکردن لەزانکۆكاندا، وە بریارەکانی کۆبونەوەی ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ژمارە (٦)لە ٣٠/٣/٢٠٢١ ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ، ئەم بڕیارانەی خوارەوەیدا: ١- وانەخوێندن لەسەرجەم کۆلێژ و په‌یمانگاکان …

تاقیكردنه‌وه‌كان له‌ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌رده‌وام ده‌بێت

پاڵپشت به‌ ڕاگه‌یه‌ندراوی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی لیژنه‌ی باڵای ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا له‌هه‌رێمی كوردستان ، هه‌روه‌ها ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 30 ئاداری 2021 به‌سه‌رپه‌رشتی پ.ی.د. ئالان فه‌ره‌یدون عه‌لی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ به‌ڕێوه‌چوو ، یه‌كێك له‌ بڕیاره‌كانی كۆبونه‌وه‌كه‌ تایبه‌ته‌ …