پاڵپشت بەبڕیارەکانی لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبونەوەی کۆرۆناو ڕاگەیاندنی وەزارەتی خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی سەبارەت بەشێوازی دەوامکردن لەزانکۆكاندا، وە بریارەکانی کۆبونەوەی ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ژمارە (٦)لە ٣٠/٣/٢٠٢١ ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ، ئەم بڕیارانەی خوارەوەیدا:
١- وانەخوێندن لەسەرجەم کۆلێژ و په‌یمانگاکان دەبێتە ( خوێندنی ئاوێتە) بە شێوازی ئۆنلاین و ئەلیکترۆنی لەرۆژی (1 – 4 – 2021) ەوە ، دەسەڵات دەدرێت بە ئەنجومەنی کۆلێج وپەیمانگاکان بۆ میکانزمی جێبەجێ کردنی ئەم بڕیارە .
٢- ده‌سه‌ڵات ده‌درێت به ئه‌نجومه‌نی کۆلێج وپه‌یمانگاکان سه‌باره‌ت به خوێندنی وانە پراکتیکییەکان لەناو کەمپەس به پێی پێویست وپلانی به‌شی زانستی بەڕەچاوکردنی تەواوی ڕێنماییە تەندروستییەکان .
٣- سەرجەم پڕۆسەی تاقیکردنەوەکان لەناو کەمپەس بەردەوام دەبن، بەپێی ئەو خشتەیەی لەکۆلێج و وپه‌یمانگاکان دانراوە، بەڕەچاوکردنی تەواوی ڕێنماییە تەندروستییەکان.
٤- بەشەناوخۆییەکان تەنیا بۆ ئەو خوێندکارانە کراوە دەبن که تاقی کردنه‌وه یان هه‌یه یان وانهپراکتیکی یان هه‌یه به پێی پێویست له‌گه‌ڵ جێبەجێ کردنی سه‌رجه‌م رێنمایی خۆپارێزی .
٥- پرۆسه‌ی خوێندنی باڵا به‌رده‌وام ده‌بێت بە پێی پلانی خوێندن له‌گه‌ڵ جێبەجێ کردنی سه‌رجه‌م رێنمایی خۆپارێزی.
٦- ئەم بڕیارانە لە ڕۆژی (١-٤-٢٠٢١) تا ڕۆژی (١٠-٤-٢٠٢١) و دەرکردنی ڕێنمایی و بڕیاری نوێی لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبونەوەی کۆرۆنا جێبەجێ دەکرێن.
(هیوای سەلامەتی و تەندروستیی باش بۆ هەمو لایەک)
ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیته‌کنیکی سلێمانی
[learn_press_profile]
