دوو مامۆستای زانکۆمان توێژینەوەیەکی هاوبەش لەسەر کۆڤید ( ١٩ ) ئەنجام دەدەن
هەردوو مامۆستا (کامەران محمد علی و حسن محمد توفیق ) لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی/پەیمانگای تەکنیکی کەلار توێژینەوەیەکی زانستی هاوبەشیان لەگەڵ هەریەک لە پ.ی.د حسن محمد رۆستم مامۆستا لە زانکۆی نۆتنگهام و ئەیاد محمد علی مامۆستا لە زانکۆی گەرمیان لەسەر چاکبووەکانی نەخۆشی کۆڤید-١٩ لە گەرمیان ئەنجامدا.
هەروەها توێژینەوەکە لە گۆڤاری Journal of Medical Virology کە خاوەنی ئیمپاکت فاکتەری (٢.٠٢١)ە وەرگیرا کە تایبەت بوو بە کاریگەرییەکانی کەمبوونەوەی پرۆتینی ئەلبۆمین لە نەخۆشەکانی کۆرۆنای نوێ لەدوای چاکبوونەوەیان.