بەڕێوەچوونی سێ سیمیناری زانستی لە پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ
رۆژی سێشەممە، رێکەوتی ٢٠٢١/٣/٣٠، سێ سیمیناری زانستی مامۆستایان لە پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن و چالاکییەکان لە سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەم شێوەی خوارەوە بەرێوەچوو:
1_سیمیناری مامۆستا، “فاتیح کەریم”، مامۆستای یاریدەدەر لە زانستی خۆراک و کۆنتڕۆڵی جۆریی لەسەر ” Effect Inheritance of Some Growth and Yield Traits Bread Wheat Using (Line × Tester ) Analysis in Sulaimani _Iraqi Kurdistan Region.”
2_ سیمیناری مامۆستا “عەبدول مستەفا حەمەرەش”، مامۆستا لە بەشی کشتوکاڵی داپۆشراو لەسەر ” Study the genotypic and productive characters of seven selected genotypes of chickpea (Cicer arietinum L.) cv.(Kabuli and Desi) under rain fall conditions in Sulaimani Province, Iraq.”
3_ سیمیناری مامۆستا “مەحمود کەریم ئەحمەد” پرۆفیسۆری یاریدەدەر لە بەشی کارگێڕی ئەلکترۆنی لەسەر ” زیانە ئابوورییەکانی ترشە باران ”
ئەم سیمینارە بە بەشداری ژمارەیەک لەمامۆستایان لە پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ بەرێوەچوو.