Back

سەنتەری توێژینەوەی کەلەپووری کولتووری دیجیتاڵی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی یەکەم هەلی ناوازە ڕادەگەیەنێت

سەنتەری توێژینەوەی کەلەپووری کولتووری دیجیتاڵی (دی سی ئێچ) لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی یەکەم هەلی ناوازە بۆ خوێندنی ماستەر (و دواتر دکتۆرا) بە سکۆڵەرشیپی تەواوەوە لە بواری کەلەپوور، شوێنەوار، یان مێژووی عیراق (بە هەرێمی کوردستانەوە) لە تۆڕی نەهرەینەوە ڕادەگەیەنێت بۆ خوێندن لە زانکۆی UCL ی بەڕیتانی. شایەنی باسە تۆڕی نەهرەین پڕۆژەیەکی نێودەوڵەتی هاوبەشی زانکۆکانی یوسی ئێڵ و ئۆکسفۆردی بەڕیتانی و زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و زانکۆی قادسیەیە. سەنتەری توێژینەوەی کەلەپووری کولتووری دیجیتاڵی (دی سی ئێچ) بنکەی تۆڕی نەهرەینە لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی. تۆڕەکە لەلایەن پرۆفیسۆر ئیلینۆر ڕۆبسن ەوە بەڕێوەبەرایەتی دەکرێت بە هاوبەشی هاوبەڕێوەبەرەکانی لە زانکۆی ئۆکسفۆرد (د. پۆل کۆلینز)، زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی (د. ڕۆژین کەمال محمدامین)، زانکۆی قادسیە (د. جعفر جزری). تۆڕەکە لە لایەن پڕۆگرامی جی سی ئاڕ ئێف ی ئەنجومەنی توێژینەوەی ئەی ئێچ ئاڕ سی حکومەتیی بەریتانیاوە سپۆنسەر دەکرێت تاوەکو ٣٠/٩/٢٠٢١. لەماوەی پێشوودا زانکۆی زانکۆی یوسی ئێڵ بەخشینێکی بە بڕی ١١ ملیۆن پاوەند وەرگرت بۆ تۆڕی نەهرەین بۆ بەردەوامی دان بە پرۆگرامە جیاوازەکانی و پڕۆژە توێژینەوەکانی هاوبەڕێوەبەرەکانی بۆ ماوەی ١٠ ساڵی داهاتوو. ئەم هەلی سکۆلەرشیپەش یەکێکە لە زنجیرەیەکی فراوانی فرسەتی پەرەپێدانی ئەکادیمی و توێژینەوەی زانستی و فەند کە لەماوەی داهاتوودا بانگهێشتیان بۆ دەکرێت. بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی بوار و پرۆگرامە پەیوەندیدارەکان یان پێشکەش کردن، سەردانی ئەم لینکە بکە: https://www.ucl.ac.uk/nahrein/graduate-studentship?fbclid=IwAR2aTXklnXcwjP2IWsMW-5UFCpDc5SjEh1dNlPV7CragOf2wXb2OsEXwZ3A دوا بەروار بۆ پێشکەش کردن ٣٠/٤/٢٠٢١ ە
This shortcode LP Profile only use on the page Profile