Back

وێبنارێکی هاوبەشی زانکۆو تۆڕی نەهرەین بەڕێوەچوو

وێبینارێکی نێودەوڵەتی هاوبەشی سەنتەری توێژینەوەی کەلەپووری کولتووری دیجیتاڵی (دی_سی_ئێچ ) سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و تۆڕی_نەهرەین بەڕێوەچوو . لە بەرواری ٣١/٠٣/٢٠٢١ دا، حەوتەم وێبیناری زنجیرە وێبیناری “کەلەپووری کولتووری دیجیتاڵی” بە ناوی “نەخشە ڕێگای ژێرخانی زانیاری نیشتیمانی: تۆڕی کتێبخانەکان، مۆزەخانەکان و سەنتەرەکانی لێکۆڵینەوە ” لەلایەن د.سەید مەهدی حوسەینی – ەوە، كه‌ مامۆستایە لە زانکۆی کوردستان لە شاری سنە، ئێران.، پێشکەش کرا. لەمیانەی وێبینارەکەدا، باسی چەمکی بە دیجیتاڵ کردن و مەبەست لە کۆکراوەی کتێبخانە چییە و بۆچی پێویستە بەدیجیتاڵ کردن بەکار بهێنرێت، پاشان هەنگاوەکانی بەدیجیتاڵکرنی باسکرد و لە کۆتاییشدا میکانیزمەکانی پاراستنی ڕوون کردەوە. بە خۆشحاڵییەوە لە وێبینارەکەدا ١٨٢ به‌شداربوو لە كۆی ٣٩ زانكۆ و په‌یمانگا وڕێکخراو وده‌زگای حوكمی و ناحوكمی له‌ ٥ وڵاتی عێراق و و ئێران و تونس و یەمەن و ئەلجەزائیر و لە ناوخۆی عێراقیشدا لەکۆی ٨ شاردا (سلێمانی،هەولێر،بەغداد،هەڵەبجە ،کەرکوک، موسڵ، کۆیە، دهۆک) ئامادەبوون. ئەم وێبینارە نێودەوڵەتییە بەشێکە لە زنجیرە وێبیناری پڕۆگرامی ڕاهێنانی باوەڕپێکراوی هاوبەشی سەنتەری توێژینەوەی کەلەپووری کولتووری دیجیتاڵی و تۆڕی نەهرەین، کە پڕۆژەیەکی هاوبەشی زانکۆکانی یو سی ئێڵ و ئۆکسفۆردی بەڕیتانی و زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و زانکۆی قادسیەیە. پڕۆژەکە لە لایەن پڕۆگرامی جی سی ئاڕ ئێف ی ئەنجومەنی توێژینەوەی ئەی ئێچ ئاڕ سی حکومەتی بەڕیتانیاوە سپۆنسەر دەکرێت.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile