Back

مامۆستایەکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بڕوانامەی کۆمپانیای هواوی بەدەست هێنا

لە چوارچێوەی بەرنامەیەکی هاوبەش لەنێوان کۆمپانیای جیهانیی هواوی لەگەڵ زانکۆی پۆڵیتەکنیکی سلێمانی، بەمەبەستی پێگەیاندنی مامۆستا بۆ ئامێرە تەکنەلۆجییەکانی کۆمپانیای هواوی خولێکی پێشکەوتوو لەلایەن کۆمپانیای هواوی بە شێوازی ئۆنلاین بۆ مامۆستاکانی زانکۆ کرایەوە لەبواری نێتۆرک (‌HCIA-Routing and switching-Intermediate). لەخولەکەدا چەند مامۆستایەکی کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیک بەشداربوون ، خولەکە(50 کاژێر) بوو کە بۆ ماوەی (10) ڕۆژی یەک لەدوای یەک بۆ هەر ڕؤژێک پێنج کاتژمێر لەلایەن (Mr. Beh) وترایەوە و خولەکە لەلایەک کۆمپانیای هواویەوە سەرپەرشتی دەکرا. لەبەرواری (1/4/2021) بە سەرپەرشتی کۆمپانیای هواوی تاقیکردنەوە لە بابەتەکانی خولەکەدا کرا، تاقیکردنەوەکە یەک کاژێر و نیوی خایاند ، مامۆستا (وەرمن فائیق احمد ) مامۆستا لەکۆلێجی تەکنیکی ئیفۆرماتیک توانی سەرکەوتووبێت لەتاقیکردنەوەکەدا بڕوانامی تایبەتی کۆمپانیای هواوی پێبەخشرا. شایەنی باسە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کۆمپانیای هواوی ساڵانە چەندین خول و چالاکی تەکنەلۆجی پێکەوە ئەنجامدەدەن.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile