تاقیكردنه‌وه‌كان له زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌رده‌وام ده‌بێت
پاڵپشت به ڕاگه‌یه‌ندراوی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی لیژنه‌ی باڵای ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا له‌هه‌رێمی كوردستان ، هه‌روه‌ها ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 30 ئاداری 2021 به‌سه‌رپه‌رشتی پ.ی.د. ئالان فه‌ره‌یدون عه‌لی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ به‌ڕێوه‌چوو ، یه‌كێك له بڕیاره‌كانی كۆبونه‌وه‌كه تایبه‌ته به پێدانی ده‌سه‌ڵات به ئه‌نجومه‌نی كۆلێج و په‌یمانگاكانی سه‌ر به‌زانكۆ بۆ ڕێكخستن و ئه‌نجامدانی كاتی تاقیكردنه‌وه‌كان له‌كاتی خۆیدا به‌ڵام به پابه‌ندبوونی ته‌واو به ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی ته‌ندروستی دژی په‌تای كۆرۆنا ، واته تاقیكردنه‌وه‌كان له‌كاتی خۆیدا به‌ڕێوه‌ده‌چن.وه هه‌روه‌ها بۆ درێژه‌دان به‌خوێندن ده‌سه‌ڵات ده‌درێته ئه‌نجومه‌نی كۆلێج و په‌یمانگاكانی زانكۆ بۆ په‌یڕه‌و كردنی خوێندنی ئاوێته به‌هه‌مان میكانیزمی ڕابردوو به‌پێی ڕێنماییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی.
هه‌روه‌ها تایبه‌ت به پرۆسه‌ی خوێندنی باڵا (ماسته‌رو دكتۆرا‌و خوێندنی دبلۆمی باڵای یه‌ك ساڵه) وه‌ك خۆی به‌رده‌وام ده‌بێت به‌پێ ی ئه‌و سیستمه‌ی پێشتر په‌یڕه‌و كراوه.