Back

سەنتەری راهێنانی پێداگۆجی و پەرەپێدانی ئەکادیمی ی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی هەڵگرانی بڕوانامەی ماستەرو دکتۆرا ئاگاداردەکاتەوە

سەنتەری راهێنانی پێداگۆجی و پەرەپێدانی ئەکادیمی ی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی هەڵگرانی بروانامەی ماستەر و دکتۆرا ئاگادار دەکاتەوە بۆ ئەو خوازیارانەی کە دەیانەوێت بەشداربن لە خوولی پێداگۆجی زانکۆمان مەرجەکانی بەشداربوون ١ . هەڵگری بروانامەی ماستەر یاخود دکتۆرا . ئەو بەرێزانەی لە دەرەی وڵات خوێندویانە پێوویستە بریاری یەکسانکردنی بروانامەکیان یاخود پشتگیریەک لە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی / بەڕێوەبەرایەتی یەکسانکردنی بڕوانامەکان بهێنن کە تیایدا ئاماژە کرابێت کە بروانامەکەیان لە پرۆسەی یەکسانکردندایە. ٢ . توانستی ئاستی زمانی ئینگلیزبە یەکێک لەم بروانامانەی خوارەوە پیشان بدات ، و بروانامەکەی بەسەر نەچووبێت Academic IELTS =5 TOEFL IBT = 56 TOEFL PBT = 495 Pearson – Academic = 47 یاخود ئەو بروانامانەی لەلایەن سەنتەرەکانی زمانی سەر بە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان دەبەخشترێت کە بۆ وەرگرتنی نازناوی زانستی بەکاردێت و تیادا نووسراوە کە ئەم بروانامەیە هاوتای 5 ی IELTS ە, هەریەکێک لەو بروانامانەی سەرەوە پێوویستە راست و دروستی بۆ کرابێت ، واتە مۆری ناوەندی تاقیکردنەوەکەی پێوەبێت. ٣. لارینەبوونی فەرمانگەکەت یاخود زانکۆکەت کە ئاراستەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی / سەنتەری راهێنانی پێداگۆجی و پەرەپێدانی ئەکادیمی کرابێت ، ئاماژە بەوە کرابێت کە بەرێزت رێگەت پێدراوە بەشداری خوولەکە بکەیت لەو کاتانەدا کە لەلایەن سەنتەرەکەوە دیاری دەکرێت . هەنگاوەکانی پێشکەش کردن ١ . لە رێگەی ئەم لینکەی خوارەوە داواکاری پێشکەش دەکرێت. دوا مۆڵەت بۆ پرکردنەوەی فۆرمی ئۆنلاین بریتیە لە ٨/٤/٢٠٢١ . https://bit.ly/3cHOYMi ٢. ئەو دۆکیومێنتانەی کە پێووسیتە لە کاتی پرکردنەوەی فۆرمە ئۆنلایەنەکە بنێردرێت ، ئامادە دەکرێت بە کۆپی ملەوەن لەسەر پەرەی ئەی فۆر ٣. پاش تەواو بوونی ماوەی پێشکەش کردنی ئەلکترۆنی ،سەنتەرەکە پەیوەندی بەو خوازیارانەوە دەکات کە گشت مەرجەکانی وەرگرتنیان تێدایە ، بۆ هێنانی دۆکیومێنتەکان و تەواو کردنی مامەڵەکە لە کات و بەرواری دیاری کراو بە گرتنە بەری رێکارە تەندرووستیەکان. هیچ دۆکیوومێنتێک وەرناگیرێت ئەگەر بە هەنگاوەکانی پێشکەش کردندا تێنەپەریبێت و پێووسیت بە سەردان کردن ناکات تا ئەو کاتەی کە پەیوەندیت پێوە دەکرێت لە رێگەی ئیمەێلەوە. لە حاڵەتی بوونی هەر پرسیار ێک پەیوەندی بکەن بە ئیمەیڵی Miran.saeed@spu.edu.iq
This shortcode LP Profile only use on the page Profile