زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەشداریکرد لە چوارەمین کۆنفرانسی نێودەولەتی پزیشکی ڤێتێرنەری کە لە ووڵاتی تورکیا لە شاری ئەستەنبول لە رێکەوتی 2025/8/29 بەرێوەچوو، وە لەلایەن نوێنەری زانکۆمان راگری کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی پ.ی.د. یونس صابر عبدالله وتاری زانکۆمان پێشکەش کرا وە …
لەژێر چاودێری بەڕێز پ.د. هوشیار عبدالله عزیز سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی سەنتەری پەرەپێدانی کار (CDC) لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بە هاوبەشی ڕێکخراوی Step Iraq کۆرسی گەشپێدانی پیشە دەکاتەوە. کۆرسەکە بە مەبەستی پاڵپشتیکردن و خوێندکاران و دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکان و …
لە چوارچێوەی هەوڵەکانی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی-ئۆفیسی پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان بەمەبەستی دابینکردنی هەلی بەشداریکردنی نێودەوڵەتی، گروپێک لە خوێندکارانی کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری بەشداری خولێکی هاوینە دەکەن بۆ ماوەی دوو هەفتە لە وڵاتی ئەڵمانیا. لەبەرواری ٢٤-٨-٢٠٢٥ گروپێک لە خوێندکارانی کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری کە …
زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەردەوامە لە برەودان بە خول و ڕاهێنان بۆ خوێندکارانی لە.جیهانی دەرەوە. دوای ئەوەی ١٥ خوێندکاری زانکۆ بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە مەشق و ڕاهێنانەکانیان بەجێهێنا، ئەمجارە سێ خوێندکاری تر توانیان بە بەردەوامی بەشداربن لە پڕۆگرامێکی مەشق و ڕاهێنانی تایبەتی …
ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٨ی ئابی ٢٠٢٥، لە چوارچێوەی هاوبەشیکردنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت (CDO)، یەکەم خولی راهێنانی بنیادنانی توانای رێنمایکارانی پەروەدەیی لە بواری بەرەنگاربونەوەی مادەی هۆشبەر بە سەرکەوتوویی کۆتایی هات. لەم خولە ٣ رۆژەدا، (١١) رێنمایکاری پەروەردەیی …
بە ئامادەبوونی پ.د. هوشیار عبدالله عزیز سەرۆکی زانکۆ، و د. ڕێباز جلیل عبدالله بەڕێوەبەری تۆماری گشتی، ماڵئاوایی بۆ (٩) خوێندکاری وڵاتانی عەرەبی بەڕێوەچوو. ئەم خوێندکارانە کە لە وڵاتانی ئەردەن، فەڵەستین و یەمەنەوە هاتبوون، بەشداربوون لە خولی ڕاهێنان و مەشقی هاوینە …
زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بە هاوبەشی ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت (CDO)، پڕۆگرامی خۆپارێزی لەمادە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵیەکان دەستیپێکرد. ئەم پڕۆگرامە لە چوارچێوەی ستراتیژی زانکۆیە بە هاوکاری ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بۆ هۆشیارکردنەوە و خۆپارێزی لە مادە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵیەکان جێبەجێدەکرێت. یەکەمین …
لە چوارچێوەی پەرەپێدانی پلانی ستراتیجی زانکۆ پۆلیتەکنیکییەکان بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی خوێندنی باڵا و داهێنانی شێوەی نوێی فێرکاری، زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی میوانداری وۆرکشۆپی “ئاڵەنگارییەکانی بەردەم جێبەجێکردنی مەشق و ڕاهێنانی خوێندکاران لە پەیمانگە تەکنیکییەکان” کرد. ئەم وۆرکشۆپە بە ئامادەبوونی پ.د. هوشیار عبدالله …
ئامانجی پڕۆژەکە بریتییە لە بەرزکردنەوەی توانای دامەزراندنی گەنجان و ژنانی گەنج و گروپە بێبەشەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان. لە بەرواری ١٠-٨-٢٠٢٥ لە باڵەخانەی میوانداری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە شاری بەغداد، بەڕێز پ.د. هوشیار عبداللە عزیز سەرۆکی زانکۆ و . پ.ی.د. …
ڕۆژی دوو شەممە ٢٠٢٥/٨/١١ تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاست (Placement Test) لە سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی بە سەرکەوتوویی ئەنجامدرا بە بەشداری (١٠٢) بەشداربوو، شایەنی باسە تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاست (Placement Test) لە لایەن دامەزراوەی (Imperial English UK) بەریتانیەوە بەڕێوەدەچێت و بەسەرپەرشتی وەزارەتی خوێندنی …