
قۆناغی چوارەمی پڕۆژەی RISE دەستی بە کارەکانی کرد
لە بەردەوامیی کار و چالاکییەکانی پڕۆژەی (RISE) کە تایبەتە بە نێودەوڵەتیکردن و بەکارخستن و، یەکێکە لە پڕۆژەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی – ئۆفیسی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و سەنتەری پەرەپێدانی کار، تیمی پڕۆژەکە هەستان بە ئەنجامدانی یەکەم ڕۆژی خولی ڕاهێنان (ToT).
خولەکە لە ڕێکەوتی (١٧ بۆ ٢١ / ئایار / ٢٠٢٦) بەڕێوەدەچێت، کە تێیدا نوێنەرانی سەرجەم کۆلێج و پەیمانگاکانی سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەشداربوون.
لە یەکەم ڕۆژی خولەکەدا، سەرەتا پ. ی. د. سەرهەنگ سەروەت حمە یەکەم بابەتی بە ناونیشانی Leadership Vision for Internationalization پێشکەشکردو، دواتر پ. ی. د. ئاودێر محمد احمد و چرا علی حمە بابەتێکیان پێشکەشکرد بە ناونیشانی Internationalization of Higher Education.
پاشان چالاکی بە گروپ ئەنجامدرا بۆ سەرجەم بەشداربووان.
پڕۆژەی (RISE) تایبەتە بە پەرەپێدانی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و سەنتەری پەرەپێدانی کار لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.
شایانی باسە ئامانج لەم خولە ڕاهێنانی مامۆستایان و خوێندکارانی خوێندنی باڵای ماستەر و دکتۆرایە لە بواری بە نێودەوڵەتیکردن و بەکارخستن، وە ئاشنا کردنیان بە هەلەکانی هەماهەنگی و هاوبەشیکردن.






