
لە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی کەمپی کۆلێجەکانی چوارچراکۆتایی بە خوولی فوتساڵ هات
بە چاودێری ڕاستەوخۆی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و بە ئامادەبوونی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران، هۆبەی وەرزشی کەمپی کۆلێجەکانی چوارچرا کۆتایی هێنا بە خوولی فوتساڵی ساڵانەی خوێندکارانی سەرجەم بەشەکانی کۆلێجەکان.
سەرەتا خوولەکە لەژێر دروشمی (وەرزش هۆکارێکە بۆ دروستکردنی دۆستایەتی و تەندروستییەکی باش) بە بەشداریی چەندین تیپی جیاوازی کۆلێج دەستیپێکردو یارییەکان بە سیستمێکی ڕێکخراو و لە کەشێکی پڕ لە کێبڕکێی بەهێز و گیانی وەرزشی بەڕێوەچوون، کە تێیدا خوێندکاران ئاستێکی بەرزیان پێشکەشکرد.
پاش ئەنجامدانی سەرجەم یارییەکان، ڕێکەوتی ( ٢٠ / ئایار / ٢٠٢٦ ) لە یاریگای كەمپی كۆلێجە تەكنیكیەكانی چوارچرا بە ئامادەبوونی (پ.ی.د. بەختیار عوبێد شەریف) یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری خوێندكاران یاری كۆتایی لەنێوان هەردوو بەشە تەكنیكیەكانی ئەندازیاری میكانیك و دروستكردن لە كۆلێجی تەكنیكی ئەندازیاری و، بەشی تەکنیکی كارگێڕی كار لەكۆلێجی تەكنیكی كارگێڕی بەڕێوەچوو. جێی ئاماژەیە لە کۆتا یاریی خولەکەدا جگە لە ڕاگری کۆلێج ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایان، فەرمانبەران و خوێندکاران ئامادە بوون و، کێبڕکێیەکی توند لە نێوان هەردوو تیپی سەرکەوتوو بۆ قۆناغی کۆتایی بەڕێوەچوو.
لەكۆتاییدا، یارییەکە لەبەرژەوەندی بەشی تەکنیکی كارگێڕی كاری كۆلێجی تەکنیکی كارگێڕی کۆتایی هات و
بووە یەكەم و براوەی فوتساڵ لەسەر ئاستی پاڵەوانێتیەكە، دواتریش لە مەراسمێكی تایبەتداو لە کەشێکی وەرزش دۆستانەدا لەلایەن یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆو ڕاگرو هەندێک لە بەشداربووان دیاری و خەڵاتی زانكۆ پێشكەش بە پاڵەوانی فوتساڵەكە كرا كە بریتی بوون لە تیپە بەشدار بووەكانی ئاستی یەكەم و دووەم لە خولەكەدا.

















