
پانێڵی زانستی بە ناونیشانی داهاتوی کار لە سەردەمی ژیری دەستکردا بەڕێوەچوو
ڕێکەوتی (١٣ / ئایار / ٢٠٢٦) بە سەرپەرشتی
(پرۆفیسۆر د. هوشیار عبدللە عزیز) سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و بە ئامادەبوونی (پ.ی.د.کانیاو ڕفعت غفار) ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی هەڵەبجە و ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایان و خوێندکاران
سەنتەری پەرەپێدانی کار بە هاوبەشی لەگەڵ پەیمانگەی تەکنیکی هەڵەبجە لە هۆڵی سیمینار پانێلێکی زانستییان بەناونیشانی (داهاتوی کار لە سەردەمی ژیری دەستکردا) ئەنجامدا.
ئەم پانێڵە بە مەبەستی ئاشناکردنی خوێندکاران بە گۆڕانکاریەکانی بازاڕی کار و چۆنیەتی سود وەرگرتن لە تەکنەلۆجیا نوێیەکان ڕێکخرابوو.
بەشداربووانی پانێڵەکە پێکهاتبوون لە هەریەک لە
(تارا محمد عبدالله – بەڕێوەبەری کار و ڕاهێنانی پیشەی هەڵەبجە)،(ئەیوب کەریم – بەڕێوەبەری سەنتەری پەرەپێدانی کار لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی)،(ڕاستگۆ عادل حمەسعید – نوێنەری ڕێکخراوی فریاگوزاری ئیسلامی) هەروەها پانێڵەکە لەلایەن (بەنان جەمیل ئەورحمان – سەرۆکی بەشی تەکنەلۆژیای زانیاری و نوێنەری سەنتەری پەرەپێدانی کار لە پەیمانگە) بەڕێوەبرا.
لە کۆتایی پانێڵەکەدا، دەرگا واڵا کرا بۆ پرسیار و سەرنجی خوێندکاران و مامۆستایان .



