
زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بە فەرمی لە پلاتفۆرمی ClinicalTrial.gov تۆمارکرا
زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بە خۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیەنێت کە زانکۆمان هەژمارێکی فەرمی (Admin Account) ی لەسەر پلاتفۆڕمی نێودەوڵەتی ClinicalTrials.gov تۆمار کردووە وە لە ئێستاوە مامۆستایان و توێژەران دەتوانن پرۆپۆزەڵی توێژینەووکانیان لەم پلاتفۆمە تۆمار بکەن.
شایانی باسە پلاتفۆرمی ClinicalTrial.gov یەکێکە لە گرنگترین و ناسراوترین پلاتفۆرمەکان کە لەلایەن ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیەوە (WHO) وە ناسێنراوە بۆ تۆمارکردنی پرۆپۆزەڵی توێژنەوەی پزیشکی و کلینیکی کە لە لایەن U.S. National Library of Medicine بەڕێوەدەبرێت.
لەئێستادا زۆرێک لە گۆڤارە ئاست بەرزەکان وەک پێش مەرج داوای ژمارەی تۆماری توێژینەوەکان لەم پلاتفۆرمە دەکەن بۆ بڵاوکردنەوەی هەر توێژینەوەیەکی پزیشکی و کلینیکی.
وەک:
- Interventional Clinical Studies
- Observational Studies
دروستکرندی هەژماری admin ی زانکۆمان مەرجێکی گرنگە بۆ ئاسانتر تۆمارکردنی ئەم جۆرە توێژینەوانە وە لە ئێستادا مامۆستایان و توێژەرانی زانکۆمان دەتوانن ئاگاداری بەڕێوەبەرایەتی ئای تی و ئاماری زانکۆمان بکەن بە مەبەستی ڕاستاندی تۆمارکردنی توێژینەوەکانیان.
ئەم هەنگاوە بەشێکە لە هەوڵە بەردەوامەکانی زانکۆ بۆ بەهێزکردنی ئاستی توێژینەوەی زانستی و فراوانکردنی ئاسۆی هاوکاری نێودەوڵەتی.
ئەو دەزگا ئەکادیمیانەی کە هەژماری فەرمیان لەم پلاتفۆمە هەیە لەم لینکەی خوارەوە بەردەستە:
https://register.clinicaltrials.gov/prs/html/account-organizations.html

