Back

یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران، سەردانێکی مەیدانی بۆ بەشەناوخۆییەکانی کوڕانی پەیمانگە تەکنیکییەکانی سلێمانی ئەنجامدا

بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە بارودۆخی خوێندکاران گوێگرتن لە داواکاری و پێداویستییەکانیان و هەروەها ڕەوشی ژیانیان لەناو بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ڕێکەوتی ( ٥ / ئایار / ٢٠٢٦ ) لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێز سەرۆکی زانکۆ پ.د. هوشیار عبداللە عزیز، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران پ.ی.د. بەختیار عبید شەریف سەردانێکی مەیدانی بۆ بەشەناوخۆییەکانی کوڕانی پەیمانگە تەکنیکییەکانی سلێمانی ئەنجامدا.
لە ماوەی سەردانەکەیدا، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ پشتگیریی تەواوی سەرۆکی زانکۆو خۆی بۆ باشترکردنی ڕەوشی بەشەناوخۆییەکان ڕاگەیاند و جەختی کردەوە لەسەر ئەوەی کە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی هەمیشە وەک ماڵی دووەمە بۆ خوێندکاران، لە پێشکەشکردنی خزمەت و دابینکردنی پێداویستییەکاندا هیچ کەم و کوڕییەک ناهێڵێت.
شایانی باسە، لەم سەردانەدا گۆران بەکر، بەڕێوەبەری بەشەناوخۆییەکانی زانکۆ، ئامادەبوو.
ئەم سەردانە بەشێکە لە هەوڵە بەردەوامەکانی سەرۆکایەتی زانکۆ بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزاری و دابینکردنی ژینگەیەکی گونجاو بۆ خوێندکاران.