
خولی هەشتەمی پێداگۆجی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی دەستی پێکرد
پاش کۆتایهاتنی حەوت خوولی پێداگۆجی بەسەرکەوتوویی لە ڕابردوودا، ڕۆژی ٣ / ئایار / ٢٠٢٦ بەسەرپەرشتی پرۆفیسۆر دکتۆر ( هوشیار عبداللە عزیز) سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و بەئامادەبوونی ( دالیا محمد طارق )بەڕێوەبەری سەنتەری پێداگۆجی
خولی هەشتەمی پێداگۆجی لەهۆڵی نالی دەستی پێکرد .
سەرەتا بەڕێوەبەری سەنتەری پێداگۆجی زانیاری و ڕێنمایی تەواوی پێشکەشی بەشداربووانی خوولەکە کرد
پاشان ڕوونکردنەوەی زیاتری بەخشییە بەشداربووان دەربارەی مۆدیۆلەکانی خوێندن بە درێژایی شەش مانگی خوولەکە و دوواتر دەستکرا بە مۆدیۆلی یەکەم کە بریتیە لە مۆدیۆلی ICT لەلایەن هەردوو راهێنەر
(د. ایسر عبدالخالق عبدالرحمن) و (د. علاء خليل جمعة) وە دەوترێتەوە.







