
فێستیڤاڵی ساڵانه‌ی خوێندكارانی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌كره‌جۆ به‌ڕێوه‌چوو
به‌سه‌رپه‌رشتی پرۆفیسۆر د.هوشیار عبدالله عزیز سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و بە ئامادەبوونی ڕاگری په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌كره‌جۆ و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی زانكۆ و میوانان ، له چالاكییه‌كی نموونه‌ییدا ڕێکەوتی ( ٧ / ئایار / ٢٠٢٦ ) فێستیڤاڵی ساڵانه‌ی خوێندكارانی سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی په‌یمانگه‌ی تەکنیکی بەکرەجۆ به‌ڕێوه‌چوو، كه خوێندكاران به هاوكاری و سه‌رپه‌رشتی مامۆستاكانیان زیاتر له 50 پرۆژه‌ی زانستی و داهێنه‌رانه‌یان نمایشكرد.
سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی سه‌رجه‌م پرۆژه و به‌رهه‌مه‌كانی خوێندكارانی به‌سه‌ركرده‌وه و له‌نزیكه‌وه گفتوگۆی له‌گه‌ڵ خوێندكارانی به‌هه‌ره‌مه‌ند كرد و به‌رهه‌م و پرۆژه‌كانی خوێندكارانی به‌رزنرخاند، هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشی له ڕاگر و سه‌رۆك به‌ش و مامۆستایان و هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه كرد كه ئه‌م فێستیڤاڵه‌یان ڕێكخستووه، له كۆتاییدا هیوای سه‌ركه‌وتنی زیاتری بۆ خوێندكاران خواست و ڕایگه‌یاند: خوێندكارانمان سه‌لماندیان كه نه‌وه‌یەکی لێهاتووی ئایندەن و خاوەن پرۆژەو بیرۆکەی سەردەمیانەن و ئەگەر پشتیوانی و هاوکارییان بکرێت دەبنە جێگەی ئومێد و هیوای ئاینده.






































