
ڕاهێنان و دەرفەتی دامەزراندن، هۆشیارکردنەوەی خەڵک لە گۆڕانکاری سەوز و دیجیتاڵی، دوو تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە بوون
لە چوارچوێوەی کارەکانی ئەنجوومەنی کەرتی ئابوری سەوز و دیجیتاڵی ، لەسەر ڕاسپاردەری سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی پ.د. هوشیار عبداللە عزیز ڕۆژی ( ٣٠ / ٤ / ٢٠٢٦ ) بە بەشداری
م. ئەیوب کەریم سەعید بەڕێوەبەری سەنتەری پەرەپێدانی کار (CDC) لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی کەرتی ئابوری سەوز و دیجیتاڵی سلێمانی (Sulaymaniyah Green & Digital Economy Sector Council)و ، بەئامادەبوونی
د. عیصام یوسف شارەزا لە ڕێکخراوی پەروەردەیی و زانستی و ڕۆشنبیری نەتەوە یەکگرتووەکان (UNESCO)
کۆبوونەوەی لیژنەی کەرتی ئابوری سەوز و دیجیتاڵی سلێمانی ئەنجامدرا .
لە کۆبوونەوەکەدا گفتووگۆکرا دەربارەی دەستپێکردنی کار وچالاکییەکانی ئەنجومەنەکەو کارکردن بۆ ئامانجەکانی کە بریتییە لە پشتگیریکردن لە هاوتەریبکردنی بەرنامەکانی ( پەروەردە / ڕاهێنان /TVET / زانکۆکان / ڕاهێنانی پیشەیی )
لەگەڵ پێداویستییەکانی بازاڕی کار لە کارە سەوز و دیجیتاڵییەکان و، بەهێزکردنی هاوبەشی لەگەڵ کەرتی تایبەت و کۆمپانیا بچووک و ناوەندەکان بۆ دەستنیشانکردنی داواکاری ( کارامەیی و دابینکردنی دەرفەتی ڕاهێنان ، دامەزراندن و هۆشیارکردنەوەی خەڵک لە گۆڕانکاری سەوز و دیجیتاڵی،
هەروەها پێداویستیەکانی سەلامەتی و کوالیتی و ستانداردە پیشەییە پەیوەندیدارەکان.
ئەنجومەنی کەرتیی ئابوری سەوز و دیجیتاڵی ئەنجومەنێکە لەلایەن ڕێکخراوی (UNESCO) بە هاوبەشی لەگەڵ سەنتەرەکانی پەرەپێدان لە زانکۆ پۆلیتەکنیکییەکان و بەڕێوبەرایەتی خوێندنی پیشەیی لە وەزارەتی پەروەردە و بەڕێوبەرایەتی ڕاهێنانی پیشەیی سەربە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و بەڕێوبەرایەتی ئاماری سەربە وەزارەتی پلاندانان دامەزراوە.
لەکۆتایی کوبونەوەکەدا بەڕێز بەڕێوبەری CDC ئامادەیی تەواوی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی خستە ڕوو بۆ هەماهەنگی و جێ بەجێکردن و سەرکەوتنی چالاکیەکان.


