Back
08 حوزه‌یران

سیمینارێك له‌سه‌ر كۆشش و هه‌ڵسه‌ندگاندنی ئاستی خوێندكار به‌ڕێوه‌چوو

به‌ئامانجی ڕونكردنه‌وه‌و دیاریكردنی خاڵه‌ لاوازه‌كان له‌سه‌ر چۆنێتی كۆششی خوێندكار له‌و به‌شه‌ وانانه‌ی وه‌ریده‌گرێت له‌سیمیسته‌رێكداو مامه‌ڵه‌ی گونجاوی مامۆستایان له‌و ڕوه‌وه‌ سیمینارێك به‌ڕێوه‌چوو. ئەمڕۆ سێشەممە بەرواری (2021/6/8) سیمینارێکی زانستی لەلایەن مامۆستا (گوڵاڵە علی ) مامۆستا لە بەشی تەکنەلۆجیای داتابەیس له‌ كۆلێجی ته‌كنیكی …

08 حوزه‌یران

زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی خوێندنی ماستەرو دکتۆرای پیشەیی دەکاتەوە 

  بەسەرپەرشتى د.ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، ئەنجومەنى وەزارەت بۆ تاوتوێکردنى بەرنامەى کارى وەزارەت کۆبوویەوە و پاڵپشت بە دوو پرۆپۆزەلى زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانی بۆ گونجاندنی پرۆگرامەکانی خوێندن لەگەڵ بازاڕى کار، بڕیاریدا بەکردنەوەى خوێندنى ماستەرى پیشەیی (MBA)، …

06 حوزه‌یران

گۆڤارێکی ئەمریکی توێژینەوەیەکی دوو مامۆستای زانکۆمان لەسەر کۆڤید-١٩ بڵاودەکاتەوە

توێژینەوەی زانستی دوو مامۆستای زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی له‌سه‌ر کۆڤید-۱۹ له‌ جۆرناڵی ئه‌مریکی IEEE بۆ کۆمپیوته‌ر و ته‌کنه‌لۆجیای پێشکه‌وتوو بڵاوکرایه‌وه‌. لە زانکۆی پۆلی تەکنیکی سلێمانی کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیک ، مامۆستایان (هاوڕێ خضر و شادمان قادر) به‌هاوبه‌شی چه‌ند مامۆستایه‌کی تر توێژینه‌وه‌کی زانستییان …

05 حوزه‌یران

مامۆستایەکی زانکۆمان لە گۆڤارێکی بەناوبانگی جیهان توێژینەوەکی نوێی لەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوکردەوە

(ئاراس مەسعود ئیسماعیل ) مامۆستا لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، کۆلێژی تەکنیکی ئینفۆرماتیک لەدوا کاری زانستی خۆیدا توێژینەوەیەکی گرنگی لەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجامدا و لە جۆرنالێکی هەرە بەناوبانگی جیهان کە سەر بە دەزگای چاپی سپرینگەرە خاوەن ئیمپاکت فاکتەری 3.998 IF بڵاکرایەوە. …

02 حوزه‌یران

كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی ژماره‌ 8 ی ئه‌نجومه‌نی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو

له‌پێناو گفتوگۆو دۆزینه‌وه‌ی ڕێگاچاره‌كان و دروستكردنی بڕیارێكی گشتگیر بۆ ئه‌و پرسه‌ زانستییه‌كان، ئه‌نجومه‌نی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی ژماره‌ (8) ی ساڵی 2021ی خۆی سازكرد. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2 ی حوزه‌یرانی 2021 له‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی كه‌ پ.د. ئالان فه‌ره‌یدون …

02 حوزه‌یران

وۆركشۆپێك بۆ ده‌ستنیشانكردنی خاڵه‌ به‌هێزو لاوازه‌كان بۆ ڕیزبه‌ندی نیشتمانی زانكۆكان به‌ڕێوه‌چوو

به‌مه‌به‌ستی ده‌ستنیشانكردنی خاڵه‌ به‌هێزو لاوازه‌كان به‌پێی پێوه‌رو مه‌رجه‌كانی ڕیزبه‌ندی نیشتمانی زانكۆكانی كوردستان و ڕونكردنه‌وه‌ی ته‌واوی ڕێكاره‌كان، لیژنه‌ی ڕانكینگی نیشتمانی له‌ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی وۆركشۆپێكی تایبه‌تی ڕێكخست. به‌ئاماده‌بوونی پ.د. ئالان فه‌ره‌یدون علی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆو یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی …

01 حوزه‌یران

وێبنارێکی نێودەوڵەتی هاوبەشی سەنتەری ( دی_سی_ئێچ ) و تۆڕی نەهرەین بەڕێوەچوو

لە بەرواری ٢٦/٠٥/٢٠٢١ دا، پێنجەم وێبیناری زنجیرە وێبیناری “شاری داهێنان” بە ناونیشانی ” کامپەسی زانکۆ بۆ کاریگەری ناوچەیی: کەیسی شاری تامپیری” لەلایەن پڕۆفیسۆڕ ئۆلی نیم- ەوە، کە لە ئێستادا ڕاوێژکارە بۆ “گروپی پەروردەی فنلەندی” ، پرۆفیسۆرێکی خانەنشین و ئەندازیاری شارستانیە …

31 ئایار

مامۆستایانی بەشی ئەندازیاری میکانیك چەندین سیمیناریان پێشکەشکرد

بەئامانجی بەخشینی زانست و زانیاری نوێ و لەچوارچێوەی کاروچالاکییەکانی کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، ئەم سیمینارانەی لای خوارەوە لەلایەن مامۆستایانی بەشی ئەندازیاری میکانیکەوە بەڕێوەچوون. ‏1. (The effectiveness of layout strategy on manufacturing process in Kurdistan ‏ Region) د.توانا عبد …

31 ئایار

وەزیرى خوێندنى باڵا: بەهۆى خوێندنى ئاوێتە توانیمان بەسەر ئاستەنگەکان زاڵ بین و پرۆسەى خوێندن بەرەو دوا قۆناغەکان بەڕێ بکەین

وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى سوپاسى سەرۆک زانکۆکان و مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکاران و قوتابیان دەکات کە سەرەڕاى قەیران و ئاڵنگارییەکانى بەردەم پرۆسەى خوێندن، توانیان بەسیستمى خوێندنى ئاوێتە بەسەر ئاستەنگ و تەگەرەکان زاڵ بن و پرۆسەى خوێندن بەرەو …

30 ئایار

وۆرکشۆپی ئامادەکردنی بڕونامەی دەرچوون بە پرۆسێسی بۆڵۆنیا بەڕێوەچوو

بەهاوبەشی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تۆماری گشتی له‌ سه‌رۆكایه‌تی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان-سلێمانی، وۆرکشۆپی تایبەت بە ئامادەکردنی بڕونامەی دەرچوون بە پرۆسێسی بۆڵۆنیا بەڕێوەچوو. رۆژی یەکشەممە ٢٠٢١/٥/٣٠ کاتژمێر ( ١ )ی پاشنیوەڕۆ، لە هۆڵی کۆنفرانسی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان-سلێمانی، بەهاوبەشی زانکۆی پۆلیتەکنیکی …