Back

وۆركشۆپێك بۆ به‌هێزكردنی توانای میدیاكارانی زانكۆ به‌ڕێوه‌چوو

له‌پێناو به‌هێزكردنی تواناو ئاستی میدیاكاران و ڕۆژنامه‌نوسانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و هاوتاكردنی كارو چالاكییه‌كان به‌یه‌ك سیستم، وۆركشۆپێك بۆ میدیاكاران له‌ سه‌رجه‌م هۆبه‌كانی ڕاگه‌یاندن و چالاكییه‌كانی كۆلیج و په‌یمانگاكان له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندن و چالاكییه‌كانی زانكۆوه‌ به‌ڕێوه‌چوو. كاتژمێر 9.30 سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 22 ی حوزه‌یرانی 2021 به‌چاودێری پ.د.ئالان فه‌ره‌یدون عه‌لی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندن و چالاكییه‌كانی زانكۆو به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ فه‌رمانبه‌رانی هۆبه‌ی ڕاگه‌یاندن و چالاكییه‌كانی زانكۆ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و ‌سه‌رجه‌م كۆلێج و په‌یمانگاكان، وۆركشۆپی به‌هێزكردنی توانای میدیاكارانی زانكۆ به‌ڕێوه‌چوو. سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن ئارام بكر عمر به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندن و چالاكییه‌كانی زانكۆ ووته‌ی به‌خێرهاتن پێشكه‌شكراو ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌نجامدانی وۆركشۆپه‌كه‌ بۆ ئاماده‌بووان خرایه‌ڕوو كه‌ پێویسته‌ كاروچالاكی سه‌رجه‌م هۆبه‌ی ڕاگه‌یاندن و چالاكییه‌كان هاوتای یه‌ك بكرێن و به‌ یه‌ك شێواز كار له‌سه‌ر هه‌واڵ و چالاكییه‌كان بكرێت ، داوای لێكردن گرنگی ته‌واو بده‌ن به‌ چالاكییه‌كه‌. پاشان له‌به‌شی سه‌رله‌به‌یانی وۆركشۆپه‌كه‌دا ڕێگا ئه‌حمه‌د عبدالله‌ فه‌رمانبه‌ر له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندن و چالاكییه‌كان وانه‌ی فێركاری و پێشكه‌وتنه‌كانی ئێستای بواری فۆتۆو ڤیدیۆی بۆ ئاماده‌بووان ڕوونكرده‌وه‌ كه‌ به‌شێوازی سه‌رده‌میانه‌ چۆن كارده‌كرێت ، به‌ (تیۆری و پراكتیكی) چه‌ندین نمونه‌ی باش و خراپی وێنه‌و ڤیدیۆی خسته‌ به‌ر دیدی میدیاكارانی زانكۆ. له‌كۆتایی وانه‌كه‌یدا كه‌ نزیكه‌ی دوو كاتژمێری خایاند ، ئاماده‌بووان چه‌ندین پرسیارو سه‌رنجی خۆیان بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی بابه‌ته‌كه‌ خسته‌ڕوو. كاتژمێر 2 ی پاشنیوه‌ڕۆ سۆران حه‌سه‌ن حمه‌صالح فه‌رمانبه‌ر له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندن و چالاكییه‌كان له‌سه‌ر بابه‌تی هه‌واڵسازی و چۆنێتی دروستكردنی هه‌واڵ له‌ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانیدا وانه‌یه‌كی پێشكه‌شكردو تیایدا شێوازی تایبه‌تی ئاماده‌كردنی هه‌واڵ له‌زانكۆ بۆ ئاماده‌بووان خسته‌ڕوو كه‌ پێویسته‌ هه‌موو لایه‌ك به‌ یه‌ك سیستمی هاوبه‌ش هاواڵه‌كان دابڕێژرێته‌وه‌و گرنگی ته‌واو به‌ جۆره‌كانی هه‌واڵ بدرێت. له‌كۆتایی بابه‌ته‌كه‌دا چه‌ند نمونه‌یه‌كی زیندوی له‌ هه‌واڵه‌ ئاماده‌كراوه‌كانی ڕابردوو به‌ پراكتیكی خسته‌ڕوو . كاتژمێر  3 ی پاشنیوه‌ڕۆ وانه‌ی وۆركشۆپه‌كه‌ له‌لایه‌ن م.جمال كاك برا ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵای ڕانكی نیشتمانی له‌ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی پێشكه‌شكراو تیایدا ئه‌و بڕگه‌و زانیاریانه‌ خرایه‌ڕوو كه‌ پێویسته‌ له‌هه‌واڵه‌گشتییه‌كانی زانكۆدا ئاماژه‌ی بۆ بكرێت و له‌ پرۆسه‌ی ڕانكی نیشتمانی زانكۆكاندا به‌ خاڵ ئه‌ژماربكرێت. كاتژمێر 4 ی پاشنیوه‌ڕۆ له‌لایه‌ن به‌رزان حاته‌م فه‌رمانبه‌ر له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندن و چالاكییه‌كان كۆتا بابه‌ت له‌سه‌ر دیزاین و به‌رنامه‌ی فۆتۆشۆپ پێشكه‌شكرد كه‌ تیایدا زانیاری پێویست درایه‌ ئاماده‌بووانی وۆركشۆپه‌كه‌ بۆ كارو چالاكییه‌كانیان. له‌كۆتایی وۆركشۆپه‌كه‌دا له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندن و چالاكییه‌كانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانییه‌وه‌ ، بڕوانامه‌ی به‌شداریكردن پێشكه‌ش به‌ میدیاكارانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی كراو هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ خواستن.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile