لە سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، وۆرک‌شۆپێک دەربارەی هەڵسەنگاندنی زانکۆ لەڕووی رانکی نیشتمانییەوە بۆ بەڕێوەبەرانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی سەرۆکایەتی زانکۆ‌و ژمارەیەک مامۆستا بەڕێوەچوو.
وۆرکشۆپەکە کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆی یەکشەممە ٢٠٢١/٦/٢١ بەئامادەبوونی پ.د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆکی زانکۆ‌و هەردوو یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و کارگێڕی و دارایی دەستیپێکرد و لەلایەن م.جەمال کاک برا بە داتا‌و ئامار ئەو کار‌و چالاکییانەی زانکۆ خرایەڕوو کە کاریگەرییان لەسەر رانکی زانکۆ هەیە وەک ( چالاكی توێژینه‌وه‌ی زانستی و ده‌رچوواندنی بڵاوكراوه‌و گۆڤاری زانستی و چالاكییه نێوده‌وڵه‌تی و ڕۆشنبیری و وه‌رزشی و هونه‌ری و خزمه‌تی كۆمه‌ڵگا).
پاشان له‌لایه‌ن سه‌رۆكی زانكۆ‌و یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانه‌وه گفتوگۆی پێویست له‌سه‌ر چۆنێتی ئەنجامدانی کار‌و چالاکی زیاتر کرا لەو ماوەی کە ماوە بۆ بەرزکردنەوەی رانکی نیشتمانی و بەهێزکردنی خاڵە لاوازەکان لە داهاتوودا، هەروەها چه‌ندین پێشنیاری به‌سوود پێشكه‌شكران تا پلانی بۆ دابنرێت و بە بەرنامە کاری لەسەر بکرێت.
[learn_press_profile]
