سه‌نته‌ری خوێندنی پیشه‌یی له‌سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ده‌كرێته‌وه
به‌ئامانجی گفتوگۆ‌و دۆزینه‌وه‌ی ڕێگاچاره‌كان بۆ پرسه هه‌ندوكه‌یی و زانستییه‌كان و تاوتوێكردنی چه‌ندین بابه‌تی تایبه‌تمه‌ند به زانكۆ، ئه‌نجومه‌نی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی ژماره (9) ی ساڵی 2021ی خۆی سازكرد.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 23 ی حوزه‌یرانی 2021 له‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی كه پ.د. ئالان فه‌ره‌یدون علی ئه‌مین سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن سه‌رپه‌رشتی ده‌كرد و یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆكی زانكۆ‌و ڕاگرانی كۆلێج و په‌یمانگاكان و ئه‌مینداری ئه‌نجومه‌ن و به‌رێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی سه‌رۆك و به‌رێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندن و چالاكییه‌كان ئاماده‌یبوون، باسی چه‌ند ته‌وه‌رێكی گرنگ كرا .
سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له ووته‌یه‌كدا سوپاس و ده‌ستخۆشی گه‌یانده ستافی مامۆستایان زانكۆ كه قۆناغی یه‌كه‌می تاقیكردنه‌وه‌كانیان به‌سه‌ركه‌وتویی تێپه‌ڕاند، ڕایگه‌یاند كه ئه‌مساڵی خوێندن له زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی توانراوه به‌پێ ی پێویست به‌شه وانه‌ی خوێندكاران چ له كه‌مپه‌كان و چ به خوێندنی ئه‌لیكترۆنی بخوێنرێت تاقیكردنه‌وه‌كان ئه‌نجام بدرێت و ڕێگه‌نه‌دراوه بارودۆخی خراپی ته‌ندروستی و دارایی كاریگه‌ری نه‌رێنی هه‌بێت له‌سه‌ر پرۆسه‌ی خوێندن.
سه‌باره‌ت به خوێندنی پیشه‌یی MBA و DBA له‌دوای ته‌واوكردنی پۆلی 12ی ئاماده‌یی، كه پرۆژه‌ی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی بوو ، ده‌ستخۆشی له ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا كرد كه پشتیوانی پرۆژه‌كه‌بوون .
واتە (MBA) خوێندنى ماستەرى پیشەیی کارگێڕییە ، وە (DBA) دکتۆراى پیشەیی کارگێڕییە، هەروەها کردنەوەى سەنتەرى خوێندنى پیشەیی یەک ساڵە بۆ دەرچوانى خوێندنگە ئامادەییە زانستى و وێژەییەکان و پەیمانگە پێنج ساڵییەکان، لە زانکۆ پۆلیتەکنیکیەکانى هەرێمى کوردستان.
هه‌روه‌ها له بڕیارێكی نوێ‌دا سه‌رۆكی زانكۆ ڕایگه‌یاند كه سه‌نته‌ری خوێندنی پیشه‌یی له‌سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ده‌كرێته‌وه‌و ئه‌م سه‌نته‌ره تایبه‌تمه‌نده به‌و پسپۆریانه‌ی كه‌له‌بازاڕی كاره‌وه نزیكن و ده‌بێته دروستكه‌ری هه‌لی كار بۆ ده‌رچوانی خوێندنی پیشه‌یی ، بڕیاردرا لیژنه‌یه‌كی باڵا پێكبهێنرێت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته. هه‌رله‌و ڕوانگه‌یه‌شه‌وه زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی دوپاتی ده‌كاته‌وه كه گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دارایی و كارگێڕی بۆ زانكۆكان مه‌رجی یه‌كه‌می سه‌ركه‌وتنه له‌م پرۆسه‌یه‌و سه‌رجه‌م كار‌و چالاكییه زانستی و ئه‌كادیمییه‌كاندا.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆكرا سه‌باره‌ت به ئاساییكردنه‌وه‌ی ده‌وام و نه‌هێشتنی ته‌ناوب له زانكۆدا به‌پێی راسپارده‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.
له‌كۆتاییدا راگری سه‌رجه‌م كۆلیج و په‌یمانگاكانی سه‌ر به زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی راپۆرتی خۆیان خسته‌روو به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر پرۆسه‌ی خوێندن و تاقیكردنه‌وه‌كان و خوێندنی باڵا.
ئه‌و ته‌وه‌رانه‌ی له‌كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی ژماره 9 ی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی باسكراون و ڕێگه چاره‌ی پێویستیان بۆ وه‌رگیراوه بریتین له‌م خاڵانه‌ی لای خواره‌وه:
1- ته‌وه‌ری گشتی
2- ته‌وه‌ری كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا
3- ته‌وه‌ری كاروباری خوێندكاران
4- ته‌وه‌ری كاروباری كارگێڕی.