وۆركشۆپێكی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر ڕیفۆڕم لە سیستەمی خوێندنی باڵا به‌ڕێوه‌چوو
به‌مه‌به‌ستی هه‌نگاونان له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنه‌كانی زانست و خوێندن و ڕیفۆرملهكهرتی خوێندنی باڵادا ، به‌ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ،ڕێكخراوی یونسكۆ وۆركشۆپێكی نێوده‌وڵه‌تی به ئۆنلاین ڕێكخست.
به ئاماده‌بوونی پ.د. سۆران سعید یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 2021/6/24 ڕێكخراوی یونسکۆ وۆركشۆپێکی نێوده‌وڵه‌تی به‌ناونیشانی (پرۆگرامی “چاکسازی” ڕیفۆڕم لە سیستەمی خوێندنی باڵا ) بۆ ژماره‌یه‌ك له زانکۆ پۆلیتەکنیکییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان ڕێكخست بە بەکارهێنانی پرۆگرامی مایکرۆسۆفت تیم .
شایانی باسه هه‌ریه‌ك له م.گۆڵاڵە علی حمەامین مامۆستا لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و م.شارا صاڵح علی سەرۆکی بەشی زانستی خۆراک و کۆنترۆڵی جۆری له پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ ئاماده‌بوون.
له وۆركشۆپه‌كه‌دا باس له گرنگی به‌ڕێوه‌چوونی بۆلۆنا پرۆسیس كرا‌و گرنگی و سودی لە ناوەندەکانی خوێندن و پێشخستنی خوێندن بە جێبەجێکردنی ئەو پرۆسەیە گفتوگۆی پێویستی له‌سه‌ر كرا به‌تایبه‌ت ئه‌و زانكۆیانه‌ی كه‌له‌عێراق و هه‌رێمی كوردستان سیستمه‌كه جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و شێواز و جێبەجێکردنی (Bologna Process) ڕوونکرایەوە.
جەختکرایهوە له‌سەر گەشەپێدان و ڕاهێنانی گەنجانی بێ کار، بۆ ئەو مەبەستە هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و پەروەردە EU پێنج ملیۆن یۆرۆی تەرخانکردوە بۆ ماوەی یەك ساڵ بۆ چوار زانکۆی تەکنیکی عێراق و سێ زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەرێمی کوردستان كه زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و هه‌ولێرو دهۆكن.
بڕیاره سه‌رنج و تێبینی و ڕاسپارده‌ی وۆركشۆپه‌كه له‌لایه‌ن ڕێكخراوی یونسكۆوه كاری جددی له‌سه‌ربكرێت و سیستمی بۆلۆنا پرۆسیس له‌ناوه‌نده‌كانی خوێندندا زیاتر هه‌نگاو بنێت به‌ئاراسته‌ی ئاڵوگۆڕی ئه‌رێنی له گۆڕانكارییه زانستییه‌كان.