كۆلێج و په‌یمانگای ته‌كنیكی هه‌ڵه‌بجه به‌شداری خولێكی فوتساڵ ده‌كه‌ن
وه‌ك نه‌ریتێكی ساڵانه‌و ئه‌نجامدان و كردنه‌وه‌ی خولی تۆپی پێی فه‌رمانگه حكومییه‌كان له‌پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، كۆلێج و په‌یمانگای ته‌كنیكی هه‌ڵه‌بجه به سپۆنسه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندن و چالاكییه‌كان له‌سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، به‌شداری خولی فوتساڵی سـیـروان جـەمـشـێـریان كرد.
كۆلێج و په‌یمانگای ته‌كنیكی هه‌ڵه‌بجه سه‌ر به زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ، له‌پاش خۆ ئاماده‌كردن و پێكهێنانی تیپیكی هاوبه‌ش له‌نێوان مامۆستایان و فه‌رمانبه‌راندا و له‌یه‌كه‌م یاریاندا له‌به‌رامبه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ڵه‌بجه یارییان كرد و ئه‌نجام 4 گۆڵ به‌رامبه‌ر به4 گۆڵ یه‌كسان بوون، به‌ڵام خوله‌كه به سیستمی (تسقیط فردی) یه‌و له‌كۆتاییدا به‌لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی كۆلێج و په‌یمانگای ته‌كنیكی هه‌ڵه‌بجه سه‌ركه‌وتنیان بۆ قۆناغی داهاتووی خوله‌كه به‌ده‌ستهێنا.
خول و پـاڵـەوانیەتی فوتساڵی (سـیـروان جـەمـشـێـر) كه وه‌رزشكاری شاری هه‌ڵه‌بجه (نیاز نجم ا‌لدین) سه‌رپه‌رشتی ده‌كات، ساڵانه بــۆ فـەرمـانـگـە حكومییه‌كانی پـارێـزگـای هـەڵـەبـجـە ده‌كرێته‌وه و چه‌ندین فه‌رمانگه‌ی حكومی به‌شداری ده‌كه‌ن و له كه‌شێكی دۆستانه و برایانه‌دا یاریه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.