بەڕێوەچوونی گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندکارێکی بەشى ئەندازيارى نەوت و وزە
لە درێژەی چالاکیە زانستییەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، ئەمڕۆ چوار شەمە ٢٣-٦-٢٠٢١ کاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی له هۆڵی سیمیناری کەمپسی کۆلێجە تەکنیکیيەکانی چوارچرا، بە ئامادەبوونی سەرۆکی لیژنەی گفتوگۆی ماستەرنامەکە و ئەندامانی لیژنه له کۆلێجی ئەندازیاری زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی گفتوگۆی ماستەرنامەی (کەڤی کاروان کمال) خوێندکاری ماستەر لە بەشی ئەندازیاری نەوت و وزە بەڕێوەچوو.
دوای گفتوگۆیەکی چڕوپڕ و زانستیانە ماستەرنامەی خوێندکاری ناوبراو بە ناونیشانی( Investigatio the Effect of pipeline Cracks on the Flow Regime of Crude Oil
بە سەرکەوتوی پەسەند كرا.
لیژنەی گفتوگۆی ماستەرنامەکە پێکهاتبوون لە:
1- پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر حمید دویج لفتە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی (سەرۆکی لیژنە)
٢- پڕۆفیسۆری یاردەدەر دکتۆر. ادریس حمە خان زانکۆی صلاحدین (ئەندام)
٣ – دکتۆر شێرزاد محمد علی مامۆستا لە زانکۆی سلێمانی (ئەندام)
٤- پڕۆفيسۆری یاریدەدەر دکتۆر جعفر عبداللە /زانکۆی کۆیە (ئەندام و سەرپەرشتيار).