Back

زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی تاقیگه‌یه‌كی ناوازه‌ و مۆدێرنی پزیشكی له‌سه‌ر ئاستی زانكۆكانی هه‌رێم و عێراق كرده‌وه‌

بۆ یه‌كه‌مینجار له‌سه‌ر ئاستی زانكۆ حكومییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق، زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی تاقیگه‌ی ( فریاكه‌وتنی پزیشكی كتوپڕی ) به‌ سیستمی ئه‌لكترۆنی دیجیتاڵی له‌ كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی كرده‌وه. كاتژمێر 10ی به‌یانی ئه‌مڕۆ 27/6/2021 له‌ مه‌راسیمێكی شایسته‌دا له‌ كه‌مپی كۆلێجه‌ ته‌كنیكییه‌كانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، به‌ئاماده‌بوونی پ.د.ئالان فه‌ره‌یدون عه‌لی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆ و د.محه‌مه‌د بابه‌كر مینا راگری كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی و مامۆستایانی كۆلێج و ژماره‌یه‌ك له‌ پسپۆڕانی ته‌ندروستی و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن، تاقیگه‌ی فریاكه‌وتنی پزیشكی كتوپڕ ( Emergency Medicine Laboratory) به‌ سیستمی ئه‌لكترۆنی دیجیتاڵی بۆ خوێندكارانی به‌شه‌كانی په‌رستاری و سڕكردن كرایه‌وه‌ كه‌ ده‌بێته‌ یه‌كه‌مین تاقیگه‌ی پزیشكی له‌ زانكۆ حكومییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق كه‌ به‌و جۆره‌ مۆدێرن و پێشكه‌وتووه‌ تائێستا كرابێته‌وه‌. له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا پ.د.ئالان فه‌ره‌یدون عه‌لی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی رایگه‌یاند: زۆر حۆشحاڵین كه‌ ئه‌مڕۆ ئه‌م تاقیگه‌ پێشكه‌وتووه‌ پزیشكییه‌مان له‌ زانكۆكه‌ماندا كرده‌وه‌ بۆ خزمه‌تی خوێندكاران به‌ تایبه‌تی به‌شه‌كانی په‌رستاری و سڕكردن، كه‌ ده‌توانین بڵێن له‌سه‌ر ئاستی زانكۆ حكومییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق یه‌كه‌مین تاقیگه‌یه‌ به‌و شێوازه‌‌ فێركاری و مۆدێرنه‌ بۆ خوێندكاران هه‌بێت، كه‌ تاقیگه‌كه‌ به‌سیستمێكی دیجتاڵی ئه‌لكترۆنی به‌ستراوه‌ته‌وه‌ و به‌ چه‌ند كه‌یسی جیاوازn پرۆگرامكراو كارده‌كات و خوێندكاران به‌شێوه‌یه‌كی پراكتیكی له‌ وانه‌كانیدا سوودمه‌ند ده‌بێت. له‌ به‌شێكی دیكه‌ی كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا پ.د.ئالان فه‌ره‌یدون عه‌لی ئه‌مین سوپاسی راگرایه‌تی كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی كرد كه‌ بیرۆكه‌ی تاقیگه‌كه‌یان پێشكه‌ش به‌ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ كردووه‌ و دواتر له‌سه‌ر داهاتی زانكۆ ده‌ست به‌ دروستكردنی كراوه‌، هه‌روه‌ها وتیشی: هه‌میشه‌ هه‌وڵمانداوه‌ له‌ زانكۆكه‌ماندا جگه‌ له‌ خوێندنی تیۆری زیاتر به‌شێوازێكی پراكتیكی خزمه‌ت به‌ خوێندكارانمان بكه‌ین ببێته‌ بنه‌مایه‌ك بۆ فێربوونیان تا بتوانن كاربكه‌ن له‌و بواره‌دا كه‌ بۆیان خوێندووه‌. له‌ كۆتایی كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی وتی: هیوادارین خوێندكاره‌كانمان له‌ قۆناغه‌كانی داهاتوودا سوودێكی گه‌وره‌ له‌م تاقیگه‌یه‌ وه‌ربگرن، ئێمه‌ش به‌ڵێنیان پێده‌ده‌ین كه‌ به‌رده‌وام بین له‌دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیی زانكۆكان داهاتی زانكۆمان به‌كاربهێنین بۆ خزمه‌تی خوێندكارانمان و پرۆسه‌ی خوێندن له‌ زانكۆكه‌ماندا و له‌سه‌ر به‌دیهێنانی ئه‌م پرۆژه‌ زانستی و پزیشكییانه‌. تاقیگه‌ی فریاكه‌وتنی پزیشكی كتوپڕ ( Emergency Medicine Laboratory)ی كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی تاقیگه‌یه‌كی پێشكه‌وتووه‌ و له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی پسپۆره‌وه‌ سه‌رجه‌م ئامێره‌كانی به‌ كوالیتییه‌كی به‌رز له‌ وڵاتی چینه‌وه‌ بۆ ئۆرده‌ركراوه،‌ كه‌ به‌ سیستمێكی ته‌واو ئه‌لكترۆنی دیجیتاڵی بۆ خوێندكارانی به‌شه‌كانی په‌رستاری و سڕكردن ئاماده‌كراوه‌ به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ خوێندكاران وه‌ك چۆن نه‌خۆشێك له‌به‌رده‌ستیاندا بێت وه‌ چۆن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن وه‌ چۆن كاری به‌ په‌له‌و پێویستی بۆ ئه‌نجام بده‌ن سوودمه‌ند ده‌بن.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile