Back

پێشانگایه‌كی کتێب لە پەیمانگای تەکنیکی هەڵەبجە كرایه‌وه‌

لەپێناو زیاتر گرنگیدان بە بەرزکردنەوەی ئاستی ڕۆشنبیری و بەکلتورکردنی خوێندنەوە و زیاتر ئاشنابوونی خوێندکار بە دونیای خوێندنەوە، پێشانگایه‌كی کتێب لە پەیمانگای تەکنیکی هەڵەبجە كرایه‌وه‌. رۆژی دووشه‌ممه‌ 16/1/2023 به‌هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندن و چالاكییه‌كان له‌ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و بەهەماهەنگی کتێبخانەی …

خولێکی شیاندن بۆ خاوه‌نی پرۆژەکشتوکاڵییەکان له‌هه‌ڵه‌بجه‌ بەڕێوەچوو

بەمەبەستی ئامادەکردنی سەرپەرشتیاری لێهاتوو بۆ پرۆژەکشتوکاڵییەکانی سنوری بەڕێووەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی پارێزگای هەڵەبجە، خولێکی شیاندن بۆ خاوه‌نی پرۆژەکشتوکاڵییەکان له‌هه‌ڵه‌بجه‌ بەڕێوەچوو. ڕۆژی شەممە 14 ی كانونی دووه‌می 2023 به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ خاوه‌ن پرۆژه‌ كشتوكاڵییه‌كان و ئه‌و كه‌سانه‌ی كارده‌كه‌ن له‌پرۆژه‌كاندا، خولێکی شیاندن بۆ …

بەشی زانستی (خۆراک و کۆنتڕۆڵی جۆری) گەشتێکی زانستی ئەنجامدا

لە درێژەی کار و چالاکییە زانستییەکانی پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ سه‌ر به‌زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، رۆژی چوارشەممە 11ی كانونی دووه‌می 2023 خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی بەشی زانستی خۆراک و کۆنتڕۆڵی جۆری گه‌شتێكی زانستییان بۆ عەلوەی سەوزەو میوەی سلێمانی ئەنجامدا. لەم گه‌شته‌ زانستییەدا خوێندکاران …

توێژینه‌وه‌یه‌كی گرنگ له‌سه‌ر ڤایرۆسی جگەری جۆری (B) بڵاوكرایه‌وه‌

لەهەوڵێكی تری زانستیدا (د. ماردین عثمان عبدالقادر) ئەكادیمیست و مامۆستای كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی و پزیشكی له‌ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی توێژینەوەی چوارەمی خوێندنی دكتۆراكەی بەهاوبەشی لەگەڵ (پ.ی.د.هێشوو سلێمان و د.پێشنیار محمد) لە گۆڤارێكی ئاستبەرزی جیهانی بڵاوکردەوە. توێژینەوەكەش بەناونیشانی  (Genetic characterization of …

گه‌شتێكی زانستی بۆ خوێندكارانی به‌شی كاره‌با ئه‌نجامدرا

به‌ئامانجی وه‌رگرتنی زانیاری و بینینی كاروچالاكییه‌كانی كه‌رتی كاره‌با به‌كرداری و بەمەبەستی ئاشنابوون بە بەشەکانی وێستگه‌ی كاره‌باو وەرگرتنی زانیاری سەبارەت بە چۆنێتی دابەشبوونی تۆڕەکانی کارەبا بەسەر گەرەکەکاندا ، ڕۆژی2023/1/11 گه‌شتێكی زانستی بۆ خوێندکارانی قۆناغی دووەمی بەشی کارەبای كۆلێجی ته‌كنیكی كه‌لار بۆ …

گه‌شتێكی زانستی بۆ خوێندكارانی به‌شی ژمێریاری ئه‌نجامدرا

به‌ئامانجی وه‌رگرتنی زانیاری و بینینی كارو وه‌زیفه‌ی ژمێریاری به‌كرداری ، ڕۆژی2023/1/11 چالاکی زانستی بۆ خوێندکارانی بەشی ژمێریاری پەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخان بۆ بانکی دەربەندیخان سازكرا . لەچالاکییەکەیاندا خوێندکاران گفتوگۆو پرسیاری زانستیان کرد لەبارەی ژمێریاری و کارەکانی بانکەوە، شایەنی باسکردنە لێپرسراو وفەرمانبەرانی …

توێژینەوەی مامۆستایەکی زانکۆمان لەگۆڤارێکی ئاستبەرز بڵاوکرایەوە

توێژینەوەیەکی زانستی (پ.ی.د.محمد حسن فەتاح) مامۆستا لەزانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کۆلێجی تەکنیکی کەلار/بەشی شیکاری نەخۆشییەکان بە ناونیشانی (SARS-CoV-2 Omicron Variant Genomic and Phylogenetic Analysis in Iraqi Kurdistan Region) لە جۆرناڵی (Genes), Impact factor (4.1) و Cite score 5 لە گۆڤارێکی زانستی …

پەیامی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەبۆنەی ساڵی نوێی 2023

بەناوی خوای گەورەو میهرەبان هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان خوێندکاران و مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێ 2023ی زاینیەوە گەرمترین پیرۆزبایتان لێدەکەین و ئومێد دەکەین ببێتە مایەی هاتنەدی خەونەکان و سەرکەوتنی زیاتری زانست و پێشکەوتنی زۆرتری زانکۆمان. بەرێزان …

رێبەری دەرچووانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بڵاوکرایەوە

رێبەری ده‌رچووانی خولی 33هه‌مینی خوێندكارانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی بڵاوکرایەوە و بەوبۆنەیەوە پیرۆزبایی لە خوێندکاران و کەسوکاریان دەکەین و ئومێد دەکەین هەریەک لە دەرچووان بـەپێی پسپۆڕی و شارەزایی خۆیان خزمەت بە گەل و نیشتمانەکەمان بكەن.   رێبەری دەرچووانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی

ئاهه‌نگی ده‌رچووانی خولی 33هه‌مینی خوێندكارانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی بۆ ڕۆژی دووه‌م به‌ڕێوه‌چوو

به‌چاودێری د.ئارام محمد قادر وه‌زیری خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی و به‌سه‌رپه‌رشتی پ.ی.د.هوشیار عه‌بدوڵا عه‌زیز سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و بەئامادەبوونی یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆكی زانكۆو ژماره‌یه‌ك له‌ سه‌رۆكی زانكۆكان و به‌رپرسانی حكومی و حزبی و مامۆستایان و خوێندكاران، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 25 ی …