خولێکی شیاندن بۆ خاوه‌نی پرۆژەکشتوکاڵییەکان له‌هه‌ڵه‌بجه بەڕێوەچوو
بەمەبەستی ئامادەکردنی سەرپەرشتیاری لێهاتوو بۆ پرۆژەکشتوکاڵییەکانی سنوری بەڕێووەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی پارێزگای هەڵەبجە، خولێکی شیاندن بۆ خاوه‌نی پرۆژەکشتوکاڵییەکان له‌هه‌ڵه‌بجه بەڕێوەچوو.
ڕۆژی شەممە 14 ی كانونی دووه‌می 2023 به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له خاوه‌ن پرۆژه كشتوكاڵییه‌كان و ئه‌و كه‌سانه‌ی كارده‌كه‌ن له‌پرۆژه‌كاندا، خولێکی شیاندن بۆ خاوه‌نی پرۆژە کشتوکاڵیەکانی سنوری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه لەکولێجی ته‌كنیكی زانسته پراكتیكییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه كرایه‌وه .
وانەی یەکەم لەلایەن د.سحر حسین رشید سەرۆکی بەشی کارگێڕی پرۆژەکشتوکاڵییەکان وترایەوە.
شایەنی باسە ئەم خولە بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی هەڵەبجەو لەلایەن مامۆستایانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەردەوامی دەبێت وابڕیارە ئەم خولە بۆماوەی هەفتیەک بەردەوام بێت‌و وانەکانیش بەشێوازی تیۆری و پراکتیکی بەڕێوەبچێت.
له ووته‌یه‌كیدا سەرۆکی بەشی کارگێڕی پرۆژەکشتوکاڵییەکان لەکولێجی ته‌كنیكی زانسته پراكتیكییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه تایبه‌ت به‌سایتی زانكۆ ووتی:
به‌پێویستمانزانی كهخولێكی شیساندن بۆ خاوه‌ن پرۆژه كشتوكاڵییه‌كانی سنوره‌كه‌و هه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌كرداری كار ده‌كه‌ن له‌پرۆژه‌كاندا بكه‌ینه‌وه تا به‌شێوازی زانستیانه كاره‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن و باشتراین كوالێتی لهبهرههیمهكاندا به‌ده‌ست بهێنن، سوپاسی خاوه‌ن پرۆژه‌كان كرد كه به‌شدارییان كردوه‌و هیوای خواست له‌ماوه‌ی خوله‌كه‌دا به‌بێ دابڕان سه‌رنجی ته‌واو بخه‌نه سه‌ر بابهتهكان و هه‌وڵی ته‌واو بده‌ن كه له‌داهاتوودا به‌پێی ڕێكاره یاسایی و كشتوكاڵییه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان كاربكه‌ن.