بەشی زانستی (خۆراک و کۆنتڕۆڵی جۆری) گەشتێکی زانستی ئەنجامدا
لە درێژەی کار و چالاکییە زانستییەکانی پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ سهر بهزانكۆی پۆلیتهكنیكی سلێمانی، رۆژی چوارشەممە 11ی كانونی دووهمی 2023 خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی بەشی زانستی خۆراک و کۆنتڕۆڵی جۆری گهشتێكی زانستییان بۆ عەلوەی سەوزەو میوەی سلێمانی ئەنجامدا.
لەم گهشته زانستییەدا خوێندکاران سەردانی تاقیگەی کوالیتی کۆنترۆڵی عەلوەی سلێمانیان کرد و ستافی تاقیگەکە بەوپەری دڵسۆزی و لەخۆبردوییەوە لە هەردوو تاقیگەی Chemistry و Microbiology، خوێندکارانیان بە تێستی رۆژانەی میوە و سەوزەکان ئاشنا کرد کە لەڕووی فیزیایی و کیمیایی و بایۆلۆجی بە ئامێری پێشکەوتوو و سەردەمیانە ئەنجام دەدرێن.
لە دیارترین تێستەکان بریتیی بوون لە؛ (Nitrate Tests) و پاشماوەی،Pesticides بەکتریای (E-coli and Coliform ) و تێستەکانی pH و Brix.
پاشان خوێندکاران سەردانی چەند کۆگای (Storage) عەلوەکەیان کرد و ئاشناکران بە پێکهاتە و دیزایینی ستۆرەجی میوە و سەوزەکان و جیاوازی بەرهەمی ناوخۆ و هاوردە لە رووی Packaging and Quality؛ هەروەها چۆنێتی ئەنجام دانی Artificial Ripening کە بۆ بەرهەمی مۆز ئەنجام دەدرێ.
شایانی باسه ئەم چالاكییه زانستییە لە چوارچێوەی وانەی “Post harvest Technology” بە سەرپەرشتی(م.گۆران سلام)ئەنجامدرا.
جێگەی ئاماژەیە لەمیانەی جێبەجێکردنی Bologna Process، ئەم گەشتە زانستییانە یەکێکە لە داواکارییەکانی وۆرکلۆدی وانەکان کە خوێندکار بۆ وەرگرتنی کرێدیتی دیاریکراو بۆ وانەکە پێویستە پەیڕەوی بکات.