گه‌شتێكی زانستی بۆ خوێندكارانی به‌شی كاره‌با ئه‌نجامدرا
به‌ئامانجی وه‌رگرتنی زانیاری و بینینی كاروچالاكییه‌كانی كه‌رتی كاره‌با به‌كرداری و بەمەبەستی ئاشنابوون بە بەشەکانی وێستگه‌ی كاره‌باو وەرگرتنی زانیاری سەبارەت بە چۆنێتی دابەشبوونی تۆڕەکانی کارەبا بەسەر گەرەکەکاندا ، ڕۆژی2023/1/11 گه‌شتێكی زانستی بۆ خوێندکارانی قۆناغی دووەمی بەشی کارەبای كۆلێجی ته‌كنیكی كه‌لار بۆ وێستگەی 33 که‌یڤی کەلار/شەهیدان سازكرا .
لەگهشتهكهدا خوێندکاران گفتوگۆ‌و پرسیاری زانستیان کرد سه‌باره‌ت به‌پسپۆری خۆیان له‌رووی به‌رهه‌مهێنان و چۆنێتی كاركردن له وێستگه‌كه‌دا.
لێپرسراو وفەرمانبەرانی وێستگه‌ی 33 كه‌یڤی كه‌لار سه‌رجه‌م زانیارییه بهسوودهكانیان خسته‌به‌رده‌م خوێندكاران تا به‌ڕوونی لێی تێبگه‌ن.
لای خۆیانه‌وه خوێندكاران ستایشی ڕاگرایه‌تی كۆلێجی ته‌كنیكی كهلارو سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانیان كرد بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و جۆره گه‌شتانه كه ڕاده‌ی زانست و زانیاری‌یان زیاد ده‌كات و یارمه‌تیده‌ریان ده‌بێت بۆ باشتر فێربوون و ڕاهاتنیان به‌و زانسته‌ی كه‌به‌شێوازی تیۆری وه‌ریانگرتووه.