گه‌شتێكی زانستی بۆ خوێندكارانی به‌شی ژمێریاری ئه‌نجامدرا
به‌ئامانجی وه‌رگرتنی زانیاری و بینینی كار‌و وه‌زیفه‌ی ژمێریاری به‌كرداری ، ڕۆژی2023/1/11 چالاکی زانستی بۆ خوێندکارانی بەشی ژمێریاری پەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخان بۆ بانکی دەربەندیخان سازكرا .
لەچالاکییەکەیاندا خوێندکاران گفتوگۆ‌و پرسیاری زانستیان کرد لەبارەی ژمێریاری و کارەکانی بانکەوە، شایەنی باسکردنە لێپرسراو وفەرمانبەرانی بانکی دەربەندیخان بە زانستیانەو چالاکانە وەڵامی پرسیارەکانی خوێندکارانیان دایەوە.
لای خۆیانه‌وه خوێندكاران ستایشی ڕاگرایه‌تی په‌یمانگای ته‌كنیكی ده‌ربه‌ندیخان و سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانیان كرد بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و جۆره گه‌شتانه كه ڕاده‌ی زانست و زانیاری‌یان زیاد ده‌كات و یارمه‌تیده‌ریان ده‌بێت بۆ باشتر فێربوون و ڕاهاتنیان به‌و زانسته‌ی كه‌به‌شێوازی تیۆری وه‌ریانگرتووه.