پەیامی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەبۆنەی ساڵی نوێی 2023
بەناوی خوای گەورەو میهرەبان
هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان
خوێندکاران و مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی
بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێ 2023ی زاینیەوە گەرمترین پیرۆزبایتان لێدەکەین و ئومێد دەکەین ببێتە مایەی هاتنەدی خەونەکان و سەرکەوتنی زیاتری زانست و پێشکەوتنی زۆرتری زانکۆمان.
بەرێزان ئێمە لەسەرۆکایەتی زانکۆوە پێتان رادەگەیەنین کە ساڵی 2023 دەکەینە ساڵی گەشەپێدان و نوێکردنەوەو دروستکردنی بونیادی زانستی و ژێرخانی زانکۆیمان و بەڵێنتان پێدەدەین کە دەستپێکردنی ساڵی نوێ، دەستپێکردنی بوژاندنەوەو سەرپێخستنەوەی زانکۆمان دەبێت، هەربۆیە راگرایەتی و سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانمان رادەسپێرین کە وەکو یەک تیم ئامادەبن لەپێناو ئەم شۆڕشە نوێیەمان بۆ ئەو گەشەسەندنەی دەستیپێدەکەین و تاسەرخستنیشی پشوو نادەین و بەردەوام دەبین.
سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی